بەڕێزان/ ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی #بزووتنەوەی گۆڕان#...
بەبۆنەی (11)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی خەبات و کۆڵنەدان لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خەبات و تێکۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەدیهێنانی گشت مافە ڕەواکانی.
رۆڵی بزووتنەوەکەتان لەم قۆناغە سەختەدا بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێم و دامودەزگا شەرعیەکانی و بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ بەدیهاتنی مافە هاوبەشەکانمان کە ئەمەش جێگای شانازیە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو یادەتان پیرۆز دەکەین، کە هاوکات ڕەوشی ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەکە، بە قۆناغێکی گرنگ و هەستیاردا تێدەپەڕێ بەجۆرێک قەیرانێکی ئابووری و تەندروستی سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە، زیاتر جەخت لەسەر هاوخەباتی و یەکڕیزیی و تەبایی دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانە و پاراستنی دەسکەوتەکان و ڕەوشی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانمان.
هیوادارین بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییەی نێوانمان زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بکەین و شانبەشانی حزب و لایەنەسیاسییەکانی دیکەی کوردستانیی کاربکەین بۆ تەختکردنی کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و دابینکردنی ئایندەیەکی ڕۆشنتر و گەشتر بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن....
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#25-07-2020#