دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
بەڕێز / ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان کاک (#عومەری سەید عەلی#)
بەڕێزان / ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ئەندامان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەبۆنەی دامەزراندنی یازدە ساڵەی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی گۆڕان وەک یەکەمین هێزی ئۆپۆزسێۆنی دیار و کاریگەر لە ناو فەزای سیاسی کوردیدا ڕووداوێکی گرنگ بوو، ئێستاش وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری بەسەر پرۆسەی حکومڕانی و سیاسییەوە هەیە.
ئێستاش لەم دۆخە دژوارەی هەرێمی کوردستان و عیراق، بێگومان بزوتنەوەی گۆڕان کاریگەر دەبێت بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی و هاوکاری لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی چاکسازی و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
لەم بۆنەدا یاد و یادەوەری کاک نەوشیروان بەرز ڕادەگرین، و دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
#بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عیراق