دەقی پەیامەکەی #کەجەکە# بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەم شێوەیەیە:
بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی #بزووتنەوەی گۆڕان# پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەری بزووتنەوە، ڕەوانشاد #نەوشیروان مستەفا#، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، ئێوەی بەڕێز، هەڵسوڕاوانی بزووتنەوە و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. هیوادارین کە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانیدا سەرکەوتوو بن.
بزووتنەوەی گۆڕان لە مێژووی خەباتی سیاسی و مەدەنی باشووری کوردستاندا ئەزموونێکی گرنگ و سەرەتایەکی نوێیە. بزووتنەوەی گۆڕان بە پێشەنگایەتی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، وەکو کەسایەتییەکی ڕوشنبیر، خاوەن ئەزموون و کاریزما، توانی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی سیاسەتی کوردستان و بە تایبەت باشووری کوردستان بکاتەوە. ئەوەی کاک نەوشیروان ڕێبەرایەتی دەکرد گۆڕانکاری بوو لە زیهنییەت، کەلتوور، کۆمەڵگا، دەسەڵات و بوێری و ئازایەتی بوو لە ڕەخنەگرتن لە هەموو بنەماکانی سیاسەتی باو لە باشووری کوردستاندا.
هەرەوەها بزووتنەوەی گۆڕانب ۆ خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتی بەشەکانی دیکەی کوردستان بە گیانێکی نەتەوەیی و هەستی بەرپرسیارانە نزیک بووەوە و ئەمەی لە کردار و وتاری خۆیدا سەلماند. هەربۆیە بوو بە جێی هیوا و ئاواتی گەلەکەمان و لە ماوەیەکی کورتدا پشتیوانی گەلی بۆ ڕێبازەکەی مسۆگەر کرد. هەر بە پشتبەستن بە پشتیوانی گەل بوو، کە تا ئێستاش وەکو فاکتەرێکی سەرەکی لە سیاسەتی کوردیدا چالاکە و لە گۆڕانکارییەکاندا خاوەن ڕەوڵە.
هیوادارین کە بزووتنەوەی گۆڕان بتوانێت بە داهێنان و نوێکاری لە سیاسەتی کوردیدا لەسەر ڕێبازی کاک نەوشیروان و بە پشتبەستن بە هێز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆرتر لە جاران مۆرکی خۆی لە پێشهات و گۆڕانکارییەکان بدات. بەتایبەت لە کاتێکدا کە هەموو کوردستان کەوتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری و ئەنفالی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانێت لە پتەوکردنی گیانی یەکێتی نەتەوەیی و ڕێکخستنی خۆڕاگری لە دژی داگیرکاری ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕێت.
جارێکیتر بە بۆنەی ئەم یادە مەزنەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و بە بەرز ڕاگرتنی یاد و بیروەری ڕەوانشاد نەوشیروان مەستەفا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.دەقی پەیامەکەی کەجەکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەم شێوەیەیە:
بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەری بزووتنەوە، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، ئێوەی بەڕێز، هەڵسوڕاوانی بزووتنەوە و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. هیوادارین کە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانیدا سەرکەوتوو بن.
بزووتنەوەی گۆڕان لە مێژووی خەباتی سیاسی و مەدەنی باشووری کوردستاندا ئەزموونێکی گرنگ و سەرەتایەکی نوێیە. بزووتنەوەی گۆڕان بە پێشەنگایەتی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، وەکو کەسایەتییەکی ڕوشنبیر، خاوەن ئەزموون و کاریزما، توانی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی سیاسەتی کوردستان و بە تایبەت باشووری کوردستان بکاتەوە. ئەوەی کاک نەوشیروان ڕێبەرایەتی دەکرد گۆڕانکاری بوو لە زیهنییەت، کەلتوور، کۆمەڵگا، دەسەڵات و بوێری و ئازایەتی بوو لە ڕەخنەگرتن لە هەموو بنەماکانی سیاسەتی باو لە باشووری کوردستاندا.
هەرەوەها بزووتنەوەی گۆڕانب ۆ خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتی بەشەکانی دیکەی کوردستان بە گیانێکی نەتەوەیی و هەستی بەرپرسیارانە نزیک بووەوە و ئەمەی لە کردار و وتاری خۆیدا سەلماند. هەربۆیە بوو بە جێی هیوا و ئاواتی گەلەکەمان و لە ماوەیەکی کورتدا پشتیوانی گەلی بۆ ڕێبازەکەی مسۆگەر کرد. هەر بە پشتبەستن بە پشتیوانی گەل بوو، کە تا ئێستاش وەکو فاکتەرێکی سەرەکی لە سیاسەتی کوردیدا چالاکە و لە گۆڕانکارییەکاندا خاوەن ڕەوڵە.
هیوادارین کە بزووتنەوەی گۆڕان بتوانێت بە داهێنان و نوێکاری لە سیاسەتی کوردیدا لەسەر ڕێبازی کاک نەوشیروان و بە پشتبەستن بە هێز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆرتر لە جاران مۆرکی خۆی لە پێشهات و گۆڕانکارییەکان بدات. بەتایبەت لە کاتێکدا کە هەموو کوردستان کەوتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری و ئەنفالی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانێت لە پتەوکردنی گیانی یەکێتی نەتەوەیی و ڕێکخستنی خۆڕاگری لە دژی داگیرکاری ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕێت.
جارێکیتر بە بۆنەی ئەم یادە مەزنەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و بە بەرز ڕاگرتنی یاد و بیروەری ڕەوانشاد نەوشیروان مەستەفا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.[1]