ئەمە دەقی بانگهێشتەکەیە:
بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان
پشت بەستن بەبرگەی (سێیەم) لەماددەی (18) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و ئاماژە بەراگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەرێکەوتی 2020/7/26 بڕیاردرا بەدواخستنی دانیشتنی پەرلەمان ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان له 2020/7/26 بۆ کاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 2020/7/27.
لەگەڵ ڕێزدا..
د.رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان