ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕایگەیاند، 27ی تەموز هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوام چالاکیان ئەنجامداوە. هەپەگە وتی، سەرلەبەیانی تا ئێوارە هێزەکانمان لە شەشدارا، پیربولا، گردی کۆردینە و گردی تونێل لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ژمارەی ئەو سەربازانەی کە سزادراون و برینداربوون نەزانراوە.
گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکرد هەمان ڕۆژ هێزەکانیان لەدژی هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا و سکۆرسکی کە بۆ چالاکی هاتبوونە دەڤەرەکە لە دوو لاوە گورزی سەرکەوتووان لە کۆبرا و سکۆرسکی داوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
شۆفڵێک تەقینرایەوە
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان 27ی تەموز کاتژمێر 11:10 لە چەلێی جۆلەمێرگ لەنێوان گردی هێرش و خەرەگۆلدا لەدژی شۆفڵێک کە ڕیگای بۆ سەربازان دروست دەکرد، چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا شۆفڵەکە تەقێنراوەتەوە و سەربازێکی دوژمن سزادراوە.
لەدژی گردی قەرتەل هێرشی ئاسمانی
277ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری گردی قەتەلی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا هاوڕێکانمان تێکۆشەر و هەڵمەت شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دواتر بە فراوانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە گەڤەڕ 12 سەربازی دوژمن سزادران
119ی تەموز سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گەرزای سەربە مێرگەزەری ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لەنێوان هێزەکانمان و هێزەکانی دوژمندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو چالاکیەکەدا کە زۆر بە بەهێزی لە دوژمندرا، فەرماندەیەکی سەربازی، چاوشێکی پسپۆڕ و بە گشتی 12 سەربازی دوژمن سزادران. لە ئەنجامی شەڕدا 3 هاوڕێمان کە بە قاڕەمانی شەریان کرد شەهید بوون.[1]