راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان
جەژنی پیرۆزی قوربان لە ڕۆژی هەینی 31 تەموزی 2020 دەستپێدەکات و بەم بۆنەیەوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە 2 ئاب تا ڕۆژی سێشەممە 4 ئاب لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و، ڕۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەکاتەوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە ڕۆژانی جەژندا لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموومان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بن.
جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#29-07-2020#