بەناوی خودای بەخشندەی و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەهەموو موسڵمانانی عێراق و کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چین وتوێژەکان دەکەم.
ئومێدەوارم جەژنی قوربانی پیرۆز، جەژنی لێبوردەیی و گەردن ئازادی، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان، و جەژنی یەکڕیزیی و تەبایی و مژدەبەخشی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان بێت.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#31-07-2020#