#هەپەگە# ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، هێزەکانمان لە بەرواری 1ی ئاب کاتژمێر 08:20 خولەک لە ناوچەی #شەمزینان#ی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە نێوان قەرەقۆڵی بێزەل و گوندی بەزەنۆ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری ئامارۆگ چالاکیەکیان ئەنجامداوە.
هەپەگە جەختی کردەوە، لەو چالاکیەدا گورزێکی قوڕس لەو ئۆتۆمبیلەی سوپای تورک دراوە، بەڵام ژمارە سەربازە سزادراو و بریندارەکان نەزانراوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند، سوپای داگیرکەر شاخی جودیی بوردومان کردووە و لەو ناوچەیە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی ئەنجامداوە و وتی: لە بەرواری نێوان 25 و 30ی تەمموز سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناوچەکانی شاخی جودیی سەر بە شرنەخ، ناوچەکانی گردی چۆلیا، حەسەنا و ناڤسەرای جودیی بە ئۆبوس و هاوەن و هەلیکۆپتەر بوردومان کردووە. 30ی تەمموزیش هێزی داگیرکەران لە ناوچەی ناڤسەرای جودی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی، هێزی سەربازی جێگیر کردووە. ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە 1ی ئابدا بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهاتووە.
هەپەگە لە ڕاگەیێنراوەکەیدا هاوکات ڕایگەیاند، 28ی تەمموز سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کاتۆ و قەوالای سەر بە ناوچەی ئەلکی سەر بە شرنەخ هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و جەختیشی کردەوە کە ئەو بوردومانە هیچ زیانێکی گیانی گەریلاکانی بەدواوە نەبووە.[1]