بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) بە بۆنەی 6هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال، کە چەتەکانی #داعش# لە 3ی ئابی 2014دا لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامیان دا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
تەڤدەم کۆمەڵکوژیی شەنگال و تاوانەکانی چەتەکانی داعش کە بەدەربوون لە هەموو ئەخلاقێک لە دژی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند چەتەکانی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەوە ئەنجامیانداوە، ئامانجیان ئەوە بوو ئێزدییەکان بسڕنەوە و کولتورە مێژوویی و دێرینەکەیان لە ناو ببەن.
تەڤدەم لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەکردەوە، گروپە چەتەکان هەموو جۆرە چەکە قەدەغەکراوەکانیان بەکارهێنا و بەشێوەیەکی دڕندانە ودوور لە بەها و پێوەرە نێونەتەوەییەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و ڕاشیگەیاند چەتەکان جیاوازییان لە نێوان ژن و منداڵ و کەسانی بە تەمەندا نەدەکرد. تەنانەت شوێنە مێژوویەکانیش بە دەست تاوانەکاریەکانیانەوە ڕزگاریان نەبوو.
تەڤدەم سەرنجی خستەسەر ئەو شتانە کە چەتەکانی داعش نەیاندەتوانی لە شەنگال ئەنجامی بدەن و ڕایگەیاند، پشتیوانیی گروپە چەتەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشەکانی سەر شەنگال بۆ ئەوە بوو کە هەموو شتێکی شەنگال و ئێزدییەکان لە ناو ببەن، بەڵام بەهۆی بەرخودانی ڕۆڵەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە ئەوەیان بە سەر نەخرا و شکستێان پێهێنرا.
تەڤدەم سڵاو لە بەرخودانی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال و یەکەکانی ژنانی شەنگال دەکات و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە، کە #شەڕڤان#ان بەرخودانی ئەفسانەییان ئەنجامدا و شەنگالیان پاراست و وتی ئەو قارەمانییەی لە شەنگال ئەنجامدرا بووە ڕەخساندنی ڕێگای ئەمڕۆمان.
تەڤدەم لە کۆتایی دا سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی ئێزدی بە گشتی و بنەماڵەی ئەو ئێزدییانە بە تایبەتی دەکات، کە بوونەتە قوربانیی کۆمەڵکوژی و پشتیوانیی خۆی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی تاوەکو کۆتایهاتن بە هێرشەکانی دژ بەو کۆمەڵگەیە دووپات کردەوە.[1]