ئەمڕۆ، بەوپەڕی خەمباری و نیگە#ڕانیە#وە، بە دڵێکی پڕ لە برین و زامەوە، شەشەم ساڵیادی جینۆسایدکردن و کۆمەڵکوژی خوشک و برائێزیدییەکانمان دەکەینەوە، کە لەلایەن تیرۆرستان و تاریکپەرستانی #داعش# بە دڕندانەترین شێوە ئەنجامدراو بە هەزاران لە ژن و منداڵ، پیروپەککەوتەو گەنج کۆمەڵکوژ کران و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەوێ ڕۆژێ، لە 3ی ئاب، لە کاتێکدا تیرۆریستانی داعش بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراقیان داگیر کردبوو، لە کارێکی دڕندانەونامرۆڤانەدا فەرمانیان بەسەر خوشک و برا ئێزیدییەکان داو سەرباری داگیرکردنی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، لە پڕۆسەیەکیدڕندانەی تیرۆریستان، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی سەرەتایی مافی مرۆڤ، خەڵکی ناوچەکەیان جینۆساید کردو دڕندانەترینشێوازەکانی کوشتن و قەتڵوعام و تەنانەت کڕین و فرۆشتنیان پێ کردن، بەداخەوە تا ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و براکانمانچارەنووسیان نادیارەو لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیانین، کە ئەم تاوانەش درێژکراوەی سەرجەم تاوانەکانی ترە کە بەدرێژایی مێژوو بەرامبەرگەلەکەمان ئەنجام دراوە.
دوای شەش ساڵ لەم تاوانە قێزەونە، سەرباری ئیدانەکردنی ئەم تاوانە دڕندانەیە، داواکارم هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ بەجینۆساید ناساندنیئەم تاوانە دڕندانەیە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سزادانی بکەرانی ئەم تاوان و کۆمەڵکوژییە و گرەنتی زامنکردنی ژیانی ئێزیدییەکان وسەرجەم کوردستانیان بکرێ، کە جارێکی تر ڕووبەڕووی تاوانی لەم جۆرە نەبنەوە، هەوڵی جدیش بدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانیئەم تاوانە، ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەناوچەکە ئەرکی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمیکوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەو سادەترین مافی خوشک و برا ئێزیدییەکانمانە، بە گرنگیشی دەزانم ئەوە بیر خۆمان بێنینەوە، کەپێویستە یەکگرتوو بین و هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان و هاونیشتمانیانمان، هەر کاتێک یەکدەنگ ویەکهەڵوێست بین دەتوانین دەستکەوتی باش بەدەست بێنین.
لە کۆتاییدا، ڕاشکاوانە دەڵێم ناکرێ شەنگال و خوشک برا ئێزیدییە بریندارەکانمان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکەین و ململانێکان ڕێگربن لەبەردەم خزمەتکردنیان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتر بۆ ناوچەکە.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#03-08-2020#