لە ڕاگەیێنراوەکەی فەرماندەی ناوچەی بۆتانی #هەپەگە#دا هاتووە:
دەولەتی داگیرکەری تورک لەم قۆناغەدا لە دژی گەلی کورد سیاسەتی پشتگوێخستن و لەناوبردن بەڕێوە دەبات. ئامانج تەنها گەلی کورد نیە، بەڵکو هاوکات مێژوو و سروشتی کوردستانیش دەکاتە ئامانج. لە بۆتانیش بارەگا و ڕێگای نوێی سەربازی دروست دەکات. ئەم هەنگاوانە بە مەبەستی لەناوبردنی مێژووی ناوچەکەیە. ئەم ناوچەیە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گشت گەلانی ناوچەکە گرنگە.
هاوکات دەوڵەتی تورک سروشتی کوردستان بە ئامانج دەگرێت، زەوی و زار دەسووتێنێت و بەم شێوەیە بەردەوامە لە دژایەتیکردنی گەلی کورد. ئاگر لە زۆر ناوچە بەردەدات و دار و درەخت دەبڕێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت سروشتی بۆتان لەناو بەرێت و وشکی بکات. بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکی خەڵکی ناوچەکە بەکار دێنێت. دەبێت گەلەکەمان بەم یاریانە هەلنەخەلەتێت و لە بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانەش (داردەستانی دەوڵەت) هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن.
ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە دەوڵەت بەم دواییانە کۆنترا و جاشایەتی زەق دەکاتەوە. ئەم سیاسەتەش بە تایبەت بەدەستی چەند کەسێکی دانیشتووی گوندی ئۆسیانەوە بەڕێوە دەبێت. زانیاری ئەوەمان بەدەست گەیشتووە کە چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە بەردەم هەڤاڵانمان کەمین دادەنێن و دەیانەوێت شوێن و بارەگای گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئاشکرا بکەن. دەبێت گەلەکەمان خیانەتی ئەم کەسانەی دانیشتووی گوندی ئۆسیانن، قبول نەکەن. وەکو ئاشکرایە لەم گوندە، هەر یەک لە ڕەسول، زنار و بیرهات بۆ ئەوەی گەل و وڵاتەکەیان بپارێزن، لە هەرەکول و جودی و گابار لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک شەڕیان کرد. ڕاسترین هەڵوێستی دانیشتوانی گوندی ئۆسیان دەبێت ئەوە بێت کە بە ڕۆحی خۆڕاگری ئەم قارەمانانەوە سەربەرز بن و لەسەر ڕێچکەی ئەوان ڕێبکەن. ئەم هەڤاڵانەمان لە دژی خیانەت و هاوکاریکردنی دوژمن، ڕوویان لە شاخە ئازادەکان کرد و بوون بە خاوەن هەڵوێستێکی پرشنگدار. بانگەوازیمان بۆ خەڵکی گوندی ئۆسیان ئەوەیە کە خاوەنداری لەو نرخە پیرۆزانە بکەن و لە دژی هاوکارانی دوژمنیش هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن.
ئێمە دەزانین کە گەلی بۆتان خاوەنی ڕابردوویەکی لێوانلێو لە خۆڕاگریە. لە بەرامبەر فشار و کردەوەکانی دوژمن، بوون بە خاوەنی هەڵوێستێکی شکۆمەندانە. ئێمە دەزانین کە لە دژی هەوڵەکانی دوژمن، بۆ بەدەستخستن شکۆ و سروشتەکەیان، دەبن بە خاوەنی هەڵوێستێکی شکۆمەندانە.
ئێمە وەکو گەریلاکانی بۆتان قوربانی چی دەبێت با ببێت، لە بەرامبەر ئەم خیانەتە تێدەکۆشین و ڕێگە نادەین دوژمن بگات بە ئامانجەکانی. هەر وەکو چۆن وابەستەی بەڵێنەکانمانین کە داومانە بە شەهیدان و گەلەکەمان، بە هەمان شێوە لە ئێستاش بە دواوە لەسەر بەڵێنەکانمان دەمێنینەوە.[1]