ئەنجومەنی هەرێمی #کەرکووک#ی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی #داعش# بۆسەر گوندە کوردییەکانی باشوری کەرکووک و دروستبوونی گرژی لە نێوان عەرەبی هاوردە و گوندنشینە کوردەکاندا و لەباشوری کوردستان هۆشداری دەدات لە هەوڵی تێکدانی پێکەوەژیان لەشاری کەرکووک و ئەو هەوڵانە بە گۆرینی دیموگرافیای کەرکووک ناودەبات.
دوێنێ یەکشەممە 2ی ئاب، لە گوندی حەفتەغاری سەر بە پارێزگای کەرکووک، شەڕ لە نێوان گوندنشینە کوردەکانی حەفتەغار و ژمارەک عەرەبی هاوردەدا دروستبوو، عەرەبە هاوردەکان هەوڵیانداوە لە گوندەکەدا نیشتەجێبن و دەستبەسەر زەوی و زاری گوندەکەدا بگرن.
دوای ئەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەب کە نزیکەی 15 خێزان دەبوون هاتوونەتە گوندەکە و بەنیاز بوون نیشتەجێبن و دەستبەسەر زەوی و زاری گوندی حەفتەغاردا بگرن، شەڕ لەنێوان خێزانە کوردەکانی گوندەکە و ئەو عەرەبە هاوردانەدا دروستبووە، جێگای باسە جگە لە حەفتەغار چەند گوندێکی سنووری #داقوق# و #خورماتوو#، عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیرکردن و نیشتەجێبوونیان داوە.
ئەو عەرەبە هاوردانە لە کاتی حکومەتی بەعسدا هاوردەکراون بۆ ئەو ناوچانە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003 عێراق ئازادکرا کوردەکانی ئەو گوندانە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، سەبارەت بەو گورینی دیموگرافیا و بەعەرەب کردنی کەرکووک و هێرشی عەرەبە هاوردەکان بۆسەر گوندە کوردنشینەکانی باشوری کەرکووک بەتایبەتی ناوچەکانی داقوق و دووزخورماتوو، ئەمرۆ ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: : زامی کۆمەڵکوژییەک ساڕێژ نەبووە ئەوەتا خەریکە کۆمەڵ کوژێ تر دەکرێین، هەمووان دەزانن کە لەساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئیزدیداین گەلی کورد لەوڕۆژە شومەدا دووجارێ کومەڵ کوژی بوو بەهەزارانڕۆڵەی ئەم گەلە بەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵ کوژ کرا بەهەزارانیش تاوەکو ئێستاش بێ سەرو شوێنن، شەش ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێپەر دەبێت، لە جەژنی پیرۆزی قورباندا هەمان عقڵیتی کە شەنگالی کۆمەڵ کوژ کرد ئەوەتا جارێکی تر بەبەرچاو جیهان و حکومەتی عیراق و هەریمەوە بەچەکەوە دەچنە سەر گوندەکانی سنووری کەرکووک.
هەروەها لە دەقی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە: عەرەبە هاوردەکان لە گوندە کوردنشینەکانی باشوری کەرکووک دەیانەوێ بەزۆر گوندەکان بە کوردەکانپێ چوڵ بکەن کە هەزاران ساڵە باو باپیرانیان لەوێ ژیاوە کوندەکانی سنوری داقوق بەگشتی لەبەردەم هەرەشەی کۆمەڵ کوژیدایە چ بەدەستی داعش چی بەدەستی ئەو گروپ و هێزانەی کەلەویدا دروستکراون بۆ ئامادەکاری بۆ شەری نێوان نەتەوەکان.
ئەگەر بەر لەو فیتنەیە نەگیرێن ئەوە دەبێت هەموو لایەک چاوەرێی کۆمەڵکوژی و بەزۆرڕاگواستن بن. ئەنجامی ئەمە گۆڕینی دیمۆگرافیاو تێکدانی پێکەوە ژیان و برایەتی نێو نەتەوەکانە ئەوەش دەبێتە قوربانی تەنها خەڵکی بیتاوانی ئەو سنوورەیە.
لە کۆتای بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە: بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووک داوا لەتەواوی ئەولایەنانە دەکەن هەست بە بەرپرسیاریت و هەستیاری دۆخەکە بکەن داوا لە حکومەتی عیراقی فیدارل دەکەینکە ئەرکی سەرەکی پاراستی ئەو ناوچانەی لەسەرە بەئەرکی خوی هەستی و بە شیوازیکی ئاشتیانەوە بەیاسا تەواوی ئەوکێشانە چارە سەربکات، لە کۆتایدا ئەنجومەنی هەریمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هەر هەوڵێک دەدەین کە ببیتە هۆکاری تیکدانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان لەکەرکووکدا.[1]