کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 3ی ئاب ساڵڕۆژی یادی جینۆسایدکردنی ئێزدیانی بێتاوانە لەلایەن تیرۆستانی داعشەوە. ڕاشیگەیاند: ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشی کۆمەڵگای ئێزیدییەکان دەکات بۆ خۆبونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لەدوای هەڵمەتە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ساڵی 2014.
راشیگەیاند: حکومەتی ئەمریکا لەساڵی 2018دا یاسای بەهاناوەچوونی قوربانیانی جینۆسایدو لێپرسینەوە لەناو عیراق دەرکرد، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئەو هاوکارییە مرۆیییانەی بۆ هاووڵاتیانی عیراق و سوریا و سەقامگیربوونیان تەرخان کراوە، دەگاتە ئەو پێکهاتە و کۆمەڵگە ئیتنیکییانەی کە زۆرتر پێویستییان پێیەتی، لەنێویاندا ئەو پێکهاتانەی کە ڕووبەڕووی زوڵم و چەوساندنەوە بوون یاخود تاوانەکانی جەنگییان دەرهەق پێکراوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا: پارێزگاریکردن لەو کۆمەڵگایانەی مەترسییەکانی توندوتیژییان لەسەرە، لەپێشینەی کارەکانی مافی مرۆڤی حکومەتی ئێستای ئەمریکایە.[1]