ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە یەژا-ستار 5ی ئاب لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛
هێزەکانمان لە کاتژمێر 07:45 خولەک لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە نێوان تەپەی دووپشک و تەپەی شەهید بێریڤان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا 9 سەربازی دوژمن سزا دران کە یەکێکیان پلەدارێکی سەربازی بوو، هاوکات 6 سەربازیش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە کاتژێر 14:30 خولەک لە گردی شەهید بەرخۆدان کە دەکەوێتە دەڤەری خانتورەوە، لە هێزی داگیرکەریانیاندا. لەو چالاکیەدا کورزێک بەهێز لە پەناگەی دوژمن درا و پەناگەکە بە تەواوەتی هەڵوەشایەوە و 4 سەربازی دوژمن سزا دران.
سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەم چالاکیانە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە سزادراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دوور خستەوە.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بەم پێیەش؛
5ی ئاب کاتژمێر 21:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکانی جیلۆی بچوک، کورەژارۆ و چەمجویان بوردومان کرد.
6ی ئابیش کاتژمێر 09:00 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی جیلۆی بچوکیان جارێکی دیکە بوردومان کردەوە.
بوردومانەکان هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.[1]