تیمەکانی وڵامدانەوەی یەکینەکانی پاراستن سڤیل (YPS) و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-ژن(YPS-JIN) لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەنجامی چالاکیەکانی مانگی تەمموزیان ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاگەیێنراوەکە، لە ماوەی مانگی تەمووزدا 10 ئەندامی بزوتنەوەی تایبەتی جەندرمە- JOH و بزوتنەوەی تایبەتی پۆلیس- POH کوژراون و هاوکات 51 ئەندامی ئەو هێزە تایبەتانەش بریندا ڕ بوون کە بارودۆی 18یان خراپە.
لە ڕایگەیێنراوەکەدا لە بارەی چالاکیەکانەوە ئەم زانیاریانە بڵاو کراونەتەوە:
ئامێرێک کە سیگناڵەکان لەناو دەبات، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بە کاری سیخوری، موەلیدەیەک، 4 کارگە، 5 ئۆتۆمبیل، چەند کەلوپەلێکی سەربازی، ناوچەیەکی گەشتیاری، 3 خانووی هاوینەهەوار، 3 ئۆتومبیلی زرێپۆشی سەربازی لە جۆری دووپشک، دوو وێستگەی دابەشکردنی کارەبا و ئۆتوبوسێک لە ناو براون.
لە ڕاگەیێنراوەکە هاوکات هۆشداری دراوەتە هاوکار و جاسووسانی دەوڵەتی تورک و جەختیش کراوەتەوە، تا جاسووس و نۆکەر وخۆفرۆشان لە کوردستان کۆتاییان پێنەیەت، چالاکیەکانی ئەوانیش بەردەوام دەبن.
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، خۆڕاگری خۆبەڕێوەبەردنی مێژوویی بە پشتیوانی قارەمانەکان ئەمڕۆی گەلی کورد ڕۆناک دەکاتەوە. لە کەسایەتی شەهید چیاگەر، چەکۆ و ڕووکەندا، ڕێبازی فیدایی و خوڵقاندن، هاتە ئاراوە و هێڵی شەڕی ناو شارەکان دەستنیشان کرا.
یەپەسە/یەپەسە-ژن بوون بە نوێنەری ئەو هێلی شەڕکردنە. لە نسێبین، سووری #ئامەد# و شرنەخ سوپای داگیرکەری تورکیان خیستە سەندرۆمەوە. ڕۆحی فیدایی کە دەوڵەتی تورکیای ڕووبەرووی تێکشکانێکی گەورە کردەوە، ئەمڕۆش لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و هەموو شوێنێک لە دژی فاشیزم دەوەستنەوە.
دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک گوند و چیاکانی کوردستان بوردومان دەکات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی. بە ڕێبازی نامرۆڤانە و بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر نرخ، هەبوون و شکۆ و نامووسی گەلی کورد. چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە فاشیزمدا گەیشتووەنەتە بەرزترین ئاست، بە شێوەیەکی دڕندانە تا ئێستا لە جیهاندا نمونەی نەبووە، تەنانەت گۆڕستانەکانیش دەسوتێنن و هەڵیدەوەشێننەوە. ئێمە ئەم ڕژێمە کە دوژمنی گەلی کوردە، باش دەناسین. کوشتنی منداڵی ساوای 2 ساڵان و سووتاندنی مرۆڤەکان لە ژێرزەمینەکاندا، لەبیر نەکراون. ئێمە ڕق و کینەب گەلی کوردین بە دووپاتکردنەوەی تۆڵەی گەورە، لێپرسینەوە لە کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین.
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەدا باس لە گرنگی خۆپاراستن کراوە و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی هەموو کوردیک کرا کە بە گرتنەبەری ڕێبازەکانی خۆپاراستن، گورزی کوشتندە لە داگیرکەری و نۆکەران بدەن و هەنگاوی تۆڵە گەورەتر بکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەشدا هاتووە، وەکو خۆڕاگری خۆبەڕێوەبردن، YPS/YPS-JIN لە شارەکانیش دەبێتە ترسی ناو دڵی دەوڵەتی داگیرکەر تورک. چی دەبێت با ببێت، بەڵام دواجار ئەنجامێکی بێوێنەی دەبێت.[1]