ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هیزەکانمان یەژەستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ڕۆژی 5ی ئاب کاتژمێر 17:00 لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سەربازان کە گردی هاکان چالاکیان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا هورزی گەورە لە سەنگەر پەناگاکانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی نەزانرا.
ڕۆژی 2ی ئاب لە ناوچەی پولوری #دەرسیم# لە هەرێمی (یاساک مەنتیکا) لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی سەخ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هاوڕێکانمان سەفکان و عەلیشێر کە بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕیان کرد شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
6ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان لە کاتژمێر 09:00 و ناوچەی وەرخاڵێیان لە کاتژمێر 10:30 بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانمان نەگەیاند.[1]