'لە ڕاگەیەندراوی 13-07 ئاشکرامان کردبوو کە 02-07-2020 لە گۆڕەپانی ئاخولای ناوچەی پایزاوای وان لە ئۆپەڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا کە لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و دوژمندا ڕوویدا، هاوڕێکانمان #ئازاد#، #کەندال# و #وڵات# شەهید بوون.
دەوڵەتی داگیرکەر بۆئەوەی سیستمی داگیرکەری خۆی لەسەر کوردستان بەردەوامی پێبدات و کردەوەکانی بۆ لەناوبردنی بشارێتەوە هەموو کاتێک پلانی جیاواز بەکاردەهێنێت. لە هەموو کاتە گرنگەکاندا، هەر کاتێک نزیکی ئازادی دەبینەوە، داگیرکەر بە پلانی نوێی لەناوبردن هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی کورد ئاستەنگ بکات. #تەڤگەری ئازادی# ئێستا نە لەدژی دوژمن بەڵکو لەدژی نۆکەر و دواکەوتووەکانیش تێکۆشانێکی گەورە دەکات. هەر کاتێک داگیرکەران تێکدەشکێنرین و ئێمە نزیکی ئازادی دەبینەوە، نۆکەران و دواکەوتووەکان دەگەنە فریای داگیرکەران. فیداییەکانی #ئاپۆ#یش خاوەنداری لە عەقڵیەتی قووڵی مێژوویی دەکەن و هیچ کاتێک ئەو هاوڕێیانەمان کە بە خیانەت شەهید بوون لەبیرناکرێت، زوو یان درەنگ تۆڵەیان دەکرێتەوە. پێویستە ئەوە بزانرێت.
لەم سەردەمەدا کە سوپای فیدایی ئاپۆیی بەرەو سەرفرازیی هەنگاو دەنێت و لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا داستان تۆمار دەکات، شەهیدە قاڕەمانەکانمان کە بە قاڕەمانێتی بەرخۆدانیان کرد، پیشانیاندا کە هیچ شتێک لبەردەم ئازادی گەلی کورد ناتوانێت خۆی بگرێت. هاوڕێکانمان وڵات، کەندال و ئازاد کە لەسەر هێڵی فیدایی خەباتیان دەکرد، لەم سەردەمە مێژووییەدا بە قارەمانێتی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک شەڕیان کرد و ناوی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسیەوە.
هاوڕێکانمان کەندال، وڵات و ئازاد هەر یەکەیان لە هەرێمێکی جیاوازی کوردستان لەەدایکبوون و لەناو وڵاتپارێزی کوردستاندا گەورەبوون و داگیرکەری سەر کوردستان و زوڵمی سەر کوردیان بینی. هاوڕێکانمان کە ڕاستی داگیرکەری و قڕکردنیان بینی بەشداریان لە تاکە ڕێگای سەرفرازی تێکۆشانی ئازایدا کرد. لە ماوەیەکی کەمدا بوون بە گەریلای پرۆفیشناڵ و لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا بۆئەوەی لە پێشەوە بن هەوڵی زۆریاندا. لە بۆتان ماوەیەکی زۆر لەناو بەرەی بەرخۆداندا مانەوە و میراسی عادل و نوودایان بە ڕوحی فیدایی پاراست. هەموو ڕۆڵ و بەرپرسیاری خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و بە دڵنزمی خۆیان لەناو ژیاندا بە هەوڵوێستی تێکۆشەری خۆیان بۆ هاوڕێکانیان بوون بە مۆڕاڵ. هاوڕێکانمان وڵات، کەنداڵ و ئازاد بە قاڕەمانێتی لەدژی سوپای داگیرکەر و بە هەڵوێستی فیدایی ئاپۆگەری فەرمانمان پێدەکەن کە ڕێگای سەرفرازی بپارێزین.
لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو کوردستانیان وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین ڕەنجی شەهیدان بە سەرفرازی بەفیڕۆ نەدەین و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەین.