کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,946
وێنە
  124,004
پەرتووک PDF
  22,090
فایلی پەیوەندیدار
  125,807
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی: 55٪ی کارگە بچووک و مامناوەندەکان داخراون
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی: 55٪ی کارگە بچووک و مامناوەندەکان داخراون
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی: 55٪ی کارگە بچووک و مامناوەندەکان داخراون
سەرپەرشتیاری کارگەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت ساڵ بەساڵ ژمارەی کارگەکان لە زیادبووندان، زیاتریش خواست لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەندە، بۆیە نزیکەی 95%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری بچووک و مامناوەندن.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پلان وبەدوادچوون لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی، سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی #داعش#، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 687 کارگەی بچوک و مامناوەند و گەورە بە سەرمایەی زیاتر لە یەک ملیار و 560 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، زۆرترین کارگەش دامەزراویش ساڵی ڕابردوو تۆمارکراون کە 153 کارگە بووە.
بەپێی داتاکان لە کۆتایی ساڵی 2019 ژمارەی کارگەی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 256 کارگە (دوو هەزار و 656 کارگە لە #هەولێر#، یەک هەزار و 72 کارگە لە #سلێمانی# و 530 کارگە لە دهۆک)، سەرمایەی خەرجکراو لەم کارگانەش گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیار و 685 ملیۆن دۆلار، ژمارەی هەلی کاری ڕەخساویش بەهۆی ئەو کارگانەوە گەیشتووەتە 40 هەزار و 755 هەلی کار.
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە سوودوەرگرتن لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت پێوەری ڕێکخراوی یونیدۆ، کارگەکانی بۆ بچووک و مامناوەند و گەورە پۆلێن کردووە، بەپێی پێوەرەکان لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 540 کارگەی بچووک بە سەرمایەی 338 ملیۆن و682 هەزار دۆلار هەن، کە 21 هەزار و 179 هەلی کاریان ڕەخساندووە. هەروەها 524 کارگەی مامناوەند بە سەرمایەی 260 ملیۆن و 914 هەزار دۆلار هەن. کە حەوت هەزار و 115 هەلی کاریان ڕەخساندووە، کارگە گەورەکان بە ژمارە کەمن، بەڵام بە سەرمایە گەورەن، 194 کارگەی گەورە بە سەرمایەی 4 ملیار و 140 ملیۆن و 197 هەزار دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە ئەوانیش 12 هەزار و 461 هەلی کاریان ڕەخساندووە.
لەم داتایەدا بە ڕوونی ڕۆڵی کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە ڕەخساندنی هەلی کاردا دەردەکەوێت بە جۆرێک 95.4%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری کارگەی بچووک و مامناوەندن، سەرمایەکەیان کە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلارە دەکاتە نزیکەی 13%ی کۆی سەرمایەی کارگە دامەزراوەکان، نزیکەی 28 هەزار و 294 هەلی کاریان ڕەخساندووە، کە دەکاتە 69.4%ی کۆی هەلی کاری کارگەکان.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی گوتی: کارگە بچووک و مامناوەندەکان بە بڕبڕەی پشتی پیشەسازی دادەنرێن، بۆیە زۆربەی وڵاتان گرنگی تایبەت بە دامەزراندنی ئەو جۆرە کارگانە دەدەن، چونکە لەلایەک دەبنە سەرچاوەی دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی بۆ کارگە گەورەکان، لەلایەکی دیکەش لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کارەوە، ڕێژەی بێکاری کەمدەکەنەوە.
بە گوتەی مستەفا زوبێر، زۆرترین خواست لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەندە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو جۆرە کارگانە سەرمایەی کەمی پێویستەوە و لە بازاڕیش خواست لەسەر کاڵاکانیان هەیە، بۆیە نزیکەی 95%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری بچووک و مامناوەندن.
بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 وە دابەشکردنی نەوت و گازوایل بە نرخی پاڵپشت بەسەر کارگەکاندا ڕاگیراوە، بۆ زیادکردنی داهاتیش، کرێی کارەبای کارگەکان زیادکرا، ماوەیەک بەخشینی ڕەسمی گومرگی بۆ هاوردەی کەرەستە خاو ڕاگیرا، ئێستاش بەخشینەکە مەرجدار کراوە.
مستەفا زوبێر، دەڵێت: نەمانی ئەو پاڵپشتیانە کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر کارگە بچووک و مامناوەندەکان هەبووە، بۆیە نزیکەی 50٪یان داخراون.
بەپێی داتاکان ساڵی ڕابردوو 153 کارگەی تازە (114 کارگەی بچووک، 27 کارگەی مامناوەند، 12 کارگەی گەورە) لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، بەپێی شوێنی جوگرافیش بەمشێوەیە دابەشبوون: 133 کارگە لە هەولێر، 14 کارگە لە سلێمانی، 6 کارگە لە دهۆک. کارگەکانیش پێکدێن لە 45 کارگەی خۆراک، 28 کارگەی پلاستیکی، 21 کارگەی مۆبلیات، 20 کارگەی کیمیایی، 17 کارگەی سلیلۆزی، 12 کارگەی بیناسازی، حەوت کارگەی فلزی، دوو کارگەی ڕستن و چنین، یەک کارگەی خزمەتگوزاری.
لەم داتایەدا دەردەکەوێت خواستی بازاڕ ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ئاڕاستەکردنی کەرتی تایبەت بۆ دامەزراندنی جۆری کارگەکان بۆ نمونە لە 153 کارگە بەهۆی خواستی بازار 45 کارگەیان خۆراک و 28 کارگەی پلاستیکن.
کارگەی ماجیک پلاستیک بۆ بەرهەمە پلاستیکییەکانی ناوماڵ، ماوەی 4 ساڵە لەلایەن سەرمایەدارێکی شاری هەولێرە دامەزراوە، کارگەکە دەتوانێت مانگانە 500 تاوەکو 600 تۆن پلاستیک بکاتە پێویستییە پلاستیکییەکانی ناو ماڵ، بەڵام ئێستا بە کەمتر لەو وزەیە کاردەکات.
هۆزان عەلی، خاوەنی کارگەی ماجیک پلاستیک بۆ بەرهەمە پلاستیکییەکانی ناوماڵ دەڵێت: لە بازاڕدا خواست لەسەر کاڵاکانمان هەیە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی کرێی کارەبا و ڕاگرتنی بەخشینی گومرگی هێنانی کەرەستەی خاو و دابەزینی نرخی تمەن، ئێستا ناتوانین لە نرخدا کێبرکێی بەرهەمی ئێرانی و تورکی بکەین، بۆیە کەمتر لە50%ی وزەی کارگەکەمان کاردەکەین.
حکومەت کرێی کیلۆیەک وات کارەبای لەسەر کارگەکان لە 20 دینارەوە بۆ 120 دینار زیادکرد، ڕەسمی گومرگی کە بە یاسا بۆ 5 ساڵ بەخشرابوو ڕاگرتووە. پێشتر خاوەن کارگەکان بۆ هێنانی ترێلەیەک کەرەستەی خاو 200 دۆلار ڕەسمی گومرگیان دەدا، ئێستا کراوەتە 1,800 دۆلار، ئەمەش تێچووی بەرهەمهێنانی زیادکردووە، بۆیە هەندێک کارگە ژمارەی کرێکارەکانیان کەمکردوونەتەوە، بۆ نموونە کارگەی ماجیک پلاستیک کە پێشتر 90 کرێکاری هەبووە، 50٪ی کرێکارەکانی بەڕێکردوون.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و #هەڵەبجە# و ئیدارەی #گەرمیان# و ڕاپەرین، هەزار و 72 کارگەی بچووک و مامناوەند و گەورە بە سەرمایەی نزیکەی دوو ملیار و 165 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام 44%ی ئەو کارگانە داخراون، لە بەرامبەردا ساڵی ڕابردوو 14 کارگەی تازە بە سەرمایەی ملیارێک و 896 ملیۆن دۆلار دامەزراون و مۆڵەتی سەرەتایی بۆ دامەزراندن بە 50 کارگەی دیکەش دراوە.
محەممەد جەبار، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی لە پارێزگای سلێمانی، دەڵێتگرنگی کارگە بچووک و مامناوەندکان لەوەدایە بە سەرمایەکی کەم دەرفەتی کاری زۆر دەڕەخسێنن. لەبەرئەوەی زۆربەشیان لە ناوچەکانی خۆیان دادەمەزرێن، بۆیە دەتوانن بە کەمترین تێچوو بەرهەمەکەی بگەیەننە بازاڕ، خۆ ئەگەر کەرەستەی خاوەکە بەرهەمی ناوخۆ بێت، ئەوکات زنجیرە ئابوورییەکە لەناوخۆ تەواو دەبێت و پارەی کاشیش ناچێتە دەرەوە.
بە گوتەی محەممەد جەبار خواستێکی زۆر لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەند لە سلێمانی هەیە، بەڵام گرفتی سەرەکی خەڵک ئەوە کە زەوییان نییە بۆ دامەزراندنی کارگە و دەڵێت: ئەگەر ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دابمەزرێت ساڵانە 200 تاوەکو 300 کارگەی بچووک و مامناوەند لە سلێمانی دادەمەزرێندرێن.
بۆ بەکارخستنی وزەی لاوان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، لە ساڵی 2011 حکومەت سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووکەکانی لاوانی دامەزراند. قەرزی درێژخایەنی تاوەکو 15 ملیۆن دینار دەبەخشی بەو لاوانەی ئارەزووی دامەزراندنی پرۆژەی بچووکیان هەبوو.
سندوقەکە لەلایەن هەردوو #وەزارەتی دارایی# و ئابووری و سامانە سروشتییەکان بە 73 ملیار و 990 ملیۆن دینار پاڵپشتی کرا. لە ماوەی شەش ساڵدا هەشت هەزار و 136 پرۆژەی بچووک بە سەرمایەی نزیکەی 76 ملیار و 865 ملیۆن دامەزران، پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە سێ هەزار و 654 پرۆژەی بازرگانی، یەک هەزار و 315 پرۆژەی پیشەسازی، دوو هەزار و 524 پرۆژەی خزمەتگوزاری، 592 پرۆژەی کشتوکاڵی و 20 پرۆژەی گەشتیاری و 31 پرۆژەی دیکە.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، دەڵێت: پرۆژەی قەرزی بچووک ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی ڕێژی بێکاری. 25 هەزار گەنج لە ڕێگەی ئەم سندووقەوە کاریان دەستکەوت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش 12%ی پرۆژەکان شکستیان هێنا.
بۆ بەردەوامی سەندوقەکە، وا بڕیار بوو ساڵانە حکوت 25 ملیار دینار ببەخشێ بە سندووقەکە، ئەو پارانەشی دەگەڕێتەوە دووبارە بۆ پرۆژەی نوێ خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2016 بە بڕیارێک حکومەت بەخشینی قەرزی لەم سندووقە ڕاگرت.
ئارام ئەنوەر دەڵێت: لە زۆربەی وڵاتان بودجەیەکی زۆر بۆ پاڵپشتی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان تەرخان دەکرێ، تەنانەت هەندێکیان بەهۆی کۆڕۆناش ئەو پاڵپشتییەیان ڕانەگرتووە، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان بارودۆخەکە پێچەوانەیە.
ئارام ئەنوەر ئاشکرای کرد ئێستا سندووقەکە زیاتر لە 43 ملیار و 767 ملیۆن دیناری تێدایە، زیاتر لە 33 ملیار و 721 ملیۆن دیناریشیان لای خاوەن پرۆژەکان ماوە بەردەوام پارە دەگەڕێتەوە و ڕەسیدی سندوق زیاد دەبێت، بەڵام نەدەتوانن لەم بارودۆخە پاڵپشتی خاوەن پرۆژەکان بکەن تاوەکو شکست نەهێنن، نەدەشتوانین قەرز بە پرۆژەی نوێ ببەخشن، چونکە ڕاگیراوە.
گوتیشی وابریارە لەکۆتایی مانگی ئاب دەست بە وەرگرتنەوە قەرزەکان بکەینەوە، ئەگەر بڕیار بدرێت قەرز بدەین ئەمجارە ئەولەویەتی قەرزەکە بۆ پرۆژەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی دەبێت.[1]
ئەم بابەتە 2,620 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-08-2020 (5 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 11-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,620 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2 چرکە!