روونکردنەوەکانی #وەزارەتی دارایی# هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
کۆی گشتیی ئه و بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بۆ مووچەکانی فەرمانبەرانی سڤیل و سەربازیی و خانەنشینان و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان و بیمەی کۆمەڵایەتیی خەرج دەکات 893 ملیار دینارە. لە کاتێکدا لەوەتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 دەستیکردووە بەکارەکانی، مانگانە تەنیا 453 ملیار دیناری لەلایەن بەغداوە بۆ هاتووە کە دەکاتە 51%ی کۆی گشتیی ئه و بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە خەرجی دەکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربوو بۆ پڕکردنەوەی بەشەکەی دیکەی مووچە، داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات بۆ پێدانی مووچە. سەرباری ئەوە ش بڕە پارە نێردراوەکانی بەغدا لە مانگەکانی 5 و 6 و 7 و 8ی ساڵی 2020 ڕاگیران و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە بنچینەی کێشەکانی دیاری نەکردووە و نەرمی نەنواندووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. حکومەتی فیدراڵیش هەڵوێستی خۆی بەپشتبەستن بەماددەی 114ی دەستوور بەستووە لە هاوبەشیکردن لە بەڕێوەبردنی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە دەمانەوێ ڕوونکردنەوە بدەین کە خودی وەزارەتی دارایی فیدراڵی هۆکاربووە کە نەگەینە ڕێککەوتنێک سەرباری هەموو پێشنیاز و بیرۆکەی جیاواز بۆ ئەم بابەتانە.
جەخت لەوەش دەکەینەوە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی 114ی دەستوور کاری نەکردووە و تەواو پابەندی بڕیارەکانی بووە. لە سەرجەم کۆبوونەوە و نووسراوەکانماندا ئەمەمان دووپات کردووەتەوه، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕەتیدەکاتەوە بەگوێرەی دەستوور کار بکرێت و ئه و ڕێوشوێنانەی گرتوویێتییەبەر مەرکەزییە و پێچەوانەی دەستوورە کە سیستەمی فیدراڵی گرتوویێتیەبەر. هەروەها جەوهەری کێشەکان هیچ پەیوەندییەکی بە کارگێڕی گومرگەکانەوە نییە، هێندەی پەیوەندیی بە دیدی مەرکەزییەت هەیە و هەوڵی قۆستنەوەی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان و وروژاندنی هەست و سۆزی فەرمانبەران دەکات بۆ بەجێگەیاندنی مەرام و دیدی خۆسەپێنی بەسەر ئیرادەی هەرێمی کوردستان پێشێلکاری سەرجەم بڕگەکانی دەستوور و ڕێککەوتنەکانی نێوانمان دەکات.
سێیەم: وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ڕاگەیێندراوەکەیدا بانگهێشتی ئەوە دەکات، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوایان لە حکومەتی ناوەندی کردووە مووچەکانیان ڕاستەوخۆ لە بەغداوە پێبدرێت. وێڕای هەبوونی گومان لە ڕاستی و دروستی ئه و بانگەشەیە، بەڵام پێدەچێت وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەیادی چووبێت ئاماژە بەماددەی 117ی دەستوور بکات کە دان بەوەدەنێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی فیدراڵییە و بەگوێرەی دەستوور و یاسا دەسەڵات بە جێبەجێکاری هەرێمی کوردستان دراوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی. وروژاندنی ئەم جۆرە پرسانە نیازی قۆرخکاری و قۆستنەوەی لە دژی دۆخی هەنووکەیی ئابووریی هەرێمی کوردستان. هاوکات بۆ خزمەتی ئامانج و ئاراستەیەکی ناڕوون دەبێت کە هەرگیز نابێتە خزمەتی سەقامگیری وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان. هاوکات دەرکەوتووە تاوەکو ئێستاش کەسانێک هەن دان به سیستەمی فیدراڵیی عێراقدا نانێن.
چوارەم: وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات دەستی دەستی دەکات و نەرمی نانوێنێت بۆ گەیشتن بەرێککەوتن. ئێمەش پێچەوانەی ئەمە ڕوون دەکەینەوە، له و کاتەی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. لە ڕۆژی 16-4-2020ەوە شەش جار شاندی دانووستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەردانی بەغدایان کرد. نەرمی زۆرمان نواند بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بیانوویەک نەمێنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دەربڕی لەبارەی سەرجەم پێشنیازەکانی حکومەتی فیدراڵی لەبارەی پرسی نەوت و داهاتەکانی نا نەوتی، تەنانەت داهاتەکانی دەروازە سنوورییەکانیش. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەش ڕازیبوو کاربکرێت بەپێی بڕگەکانی ماددەی 29ی لە یاسای کارگێڕی دارایی فیدراڵی، بەڵام هەموو جارێک شۆک دەبووین، دوای هەموو ڕێککەوتنێک و بڕینی هەنگاوی پێشکەوتوو لە دانووستاندنەکاندا، کەچی بۆ جاری داهاتوو مەرجی نوێمان دەخرایە بەردەم کە پێچەوانەی دەستوور بوون و کاری دەکردە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان. هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ڕوونە لە ڕەتنەکردنەوەی بۆ میکانیزمی چاودێری داهاتەکان بەپێی دەستوور. ئەم جۆرە ڕاگەیێندراوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هەوڵی شێواندنی ڕای گشتیی دەدات و ڕاستییەکان دەشارێتەوە کە چۆن حکومەتی فیدراڵی ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی لەبەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەجێ ناگەیێنێت و چوار مانگە مووچە و شایستە دارایییەکانیان پێنادات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، لە سۆنگەی باوەڕبوونمان به و ڕاستییانەی دەرمانخستوون، بەهێزی ئیرادەی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دید و بۆچوونی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بەتایبەتی کێشە داراییەکان لە ڕێگەی دیالۆگی بەئامانجکراو، داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین بگەڕێنەوە بۆ سەر بنەمای دیالۆگی ڕژد و بەرهەمهێن.