هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و ئۆپڕاسیۆنی سوپای دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند:
لە ستوونا 2 داگیرکەر سزا دران و 4 سەربازیش بریندار بوون
26ی تەمموز لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەڤەری ستوونای سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە پشتیوانی کۆنتراکان لەو ناوچەیە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکاری کرد. لەو ئۆپڕاسیۆنەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای دەوڵەتی تورکدا ڕوویدا. لەو شەڕەدا 2 سەرباز سزا دران و 4 سەربازیش بریندار بوون. دوو لە هەڤاڵانیشمان بە ناوەکانی دەلیل و شەڕڤان کە بە قارەمانانە لە دژی یەکەی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون.
لە گردی کۆردینە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا لە 11ی ئاب کاتژمێر 18:00 لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی کۆردینەی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا بە بەهێزترین شێوە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا، ژمارەی سەربازە سزادراوەکان و بریندارەکان پشتڕاست نەکرایەوە.
لە گردی خەرەگۆل بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و سەربازێکیش سزا درا
دیسان لە چوارچێوەی هەمان هەنگاودا، یەکینەکانی KBDH لە 12ی ئاب لە گردی خەرەگۆلی سەر بە ناوچەی چەلێ لە دژی یەکینەکانی دوژمن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن بە ئامانج گیران، بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و سەربازێکیش سزا درا.
لە جودی لە یەکەیەکی داگیرکەران درا، 6 داگیرکەر سزا دران
هێزەکانمان لە 11ی ئاب کاتژمێر 19:00 لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا کە لە دەڤەری عەینکای سەر بە هەرێمی شاخی جودی لە شرنەخ جێگیر ببوون. لەو چالاکیەدا کە لە نزیکەوە لە هێزی داگیرکەران درا، 6 سەرباز سزا دران، سەربازێکیش بریندار بوو. ئەم چالاکیە بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی 15ی تەباخ ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی تۆپبارانێکدا لە شاری وان 2 گەریلا شەهید بوون
11ی ئاب کاتژمێرەکانی دەوروبەری 02:00 سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی شاری وان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد. سوپای دەوڵەتی تورک تا بەیانی ڕۆژی دواتر دەڤەرەکەی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی دەستان و ڕێبەر شەهید بوون.[1]