کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بەبۆنەی 74 مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین..
بەڕێزان.. دیارە ساتەوەختی ئەم ساڵیادە هاوکاتە لە گەڵ چەندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و تەندروستی و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە، هەموو ئەمانەش لێمان دەخوازێت کەململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و کێشە لا وەکییەکان وەلابنێین بەئاڕاستەی چارەسەرو لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەنگاو بنێین، زمانی دیالۆگ و یەکتری قبوڵکردن بکەین بەبنەماو پێشمەرجی هەر گفتوگۆو هەوڵێکی چارەسەر بەئاراستەی پارێزگاریکردن لەقەوارەی سیاسیی هەرێم و پاراستنی سەروەرییەکانی و ئەولەویەتدان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی کوردستانییان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری مووچه و خزمەتگوزارییەکان.
ئومێدەوارم ئەم یادە ببێتە هەوێنی لێکتێگەیشتنی زیاترو یەکخستنی ڕیزەکان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمان و بەدیهێنانی خواست و داخوازییەکانی هاووڵاتییان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم هەر سەرکەوتووبن.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#16-08-2020#