ئاوی شيرين لەگڵی سوێر دەرناچێ
ئاو لە سرووشتدا بێ تام و بێ ڕەنگ و بێ بۆنە، هەر کاتێک ئەو خاسییەتانەی گۆڕانی بەسەر داهات واتە کاریگەرییەک یان هۆکارێکی لە پشتەوەیە، بۆ نموونە ئاوێک خوێواو بێت کاریگەریی زۆری گەردیلەکانی خوێیە لە ئاوەکەدا، ئیتر بەو شێوەیە گڵی سوێریش خوێیەکەی لە ئاوەکەدا دەتوێتەوە و ئاوەکە شیرینی لە دەست دەدات و دەبێتە شۆرەکات و خوێواوک، ئەو ئیدیۆمە بە تەوسەوە بەکەسێک دەوترێت کە کردەوەی باشی لێ ڕەچاو نەکرێت و جێگەی چاوی نییە و بنچینییەکی ڕێکوپێکی نییە و وەک بۆ هەمان مەبەست وتراویشە (کفر کاریتەی لێ هەڵناکەوێت).[1]