ئینستیتۆی فەرهەنگی یارسانی
detta institut är en vetenskaplig, kulturell, litterär och konstnärlig förening. regionerna pahlavian och yarsan, som inkluderar lak, kalhor, hawramani, fili, dimli och andra invandrare från regionen, är aktiva.
این انستیتو یک انجمن علمی، فرهنگی، ادبی، هنری است؛ که در خصوص منطقه ی پهلویان و یارسان که شامل ایلات لک، کلهر، هورامانی، فیلی، دیملی و سایر مهاجرین از این منطقه هستند فعالیت میکند.
ئەم ئەنیستیتۆیە ئەنجوومەنێکی زانستی، فەرهەنگی، وێژەیی و هونەرییە؛ لە تایبەتمەندییەکانی ناوچەی پەهلەوییان و یارسان کە ئێڵاتی: لەک، کەلهوڕ، هەورامان، فەیلی، دیملی و تەواوی کۆچبەرانی ئەو ناوچەیە دەگرێت.ە خۆ، دەکۆڵێتەوە.
ئەنستیتۆی فەرهەنگیی یارسان درێژەی بەرنامەگەلێکە کە لە ساڵی 1390هەتاویدا لەژێر ناوی بوونیاد ئینسکلۆپیدیای یارسان دامەزراوە. ئەم دامەزراوەیە ئێستا بە شێوەی بەربڵاوتر لەژێر ناوی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی یارسان لە وڵاتی سوید ناوی تۆمار کراوە و درێژە بە کار و چالاکییەکانی خۆی دەدات. ئەنستیتۆ خاوەنی ئارشیڤ و پاشخانێکی گەورەیە لە بەڵگەنامە و دەستنووسی کۆن و لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی فەرهەنگی -هونەری و ئەدەبی دامەزراوە و لە پێناوی زانستی مرۆڤی (مێژوو، فەلسەفە، ئایین، هونەر، جوگرافیا و کۆمەڵناسی...) لە قەڵەمڕەوی جوگرافیای پەهلەوییان توێژینەوە دەکات. تێکۆشانی ئەم ئەنستیتۆیە لەژێر ناوی یارسان دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوەی کە بە درێژایی مێژوو لە ناوچەی پەهلەوییان، یارسان گەلێک جار لەگەڵ هێرشی بێبەزەییانە ڕووبەڕوو بووە و هاوکات هەموو مێژوو، فەلسەفە، هونەر، ئەدەبیات و زمانی ئەم ناوچەیە قەرزاری یارسانە. لە لایەکی دیکەوە ڕەسەنایەتی ئێڵ و تایفەکانی ناوچەی پەهلەوییان بە گشتی لەسەر بناخەی وشەی یارسان بوونیاد نراوە. دانانی وشەی یارسان لەسەر ناو ئەنستیتۆەکە بۆ ئەوە نییە کە ئەم ناوەندە تەنیا بۆ کۆمەڵگەی یارسان تێکۆشان بکات، بەڵکوو هەر کەسێک ئەگەر بیەوێت لەبارەی مۆسیقا، زمان، ئەدەبیات و کۆمەڵناسی، دیرۆک... لە ناوچەی پەهلەوییان لێکۆڵینەوە بکات، ناچارە دواجار پەنا بەرێتە بەر یارسان و مێژووی یارسان. هەم بەم بوونەوە هەڵبژاردنی وشەی یارسان بە واتای باری ئیدۆلۆژی ئەم وشەیە نییە، لە بەر ئەوەیە بە پێی بەڵگە، یارسان گەنجینەی فەرهەنگی و هونەری ناوچەکەیە. قەڵەمڕەوی کاری ئەم ئەنستیتۆیە وەک پێشتر ئاماژەمان پێ کرد ناوچەی پەهلەوییانە و ئێڵ و تایفەکانی وەک: هورامی، لەک، کەڵهوڕ، فەیلی، گۆران، سنجاوی، کولیایی، گروسی لە خۆ دەگرێت. هەروەها ئەو کۆچبەرانەی کە لەم ناوچەیەوە کۆچیان کردووە وەک: دیملی، شەبەک، باجەلان، جموور، زەنگنە و کۆچبەرانی لەک لە باکووی ئێران، قەزوین و شیرازیش لە خۆ دەگرێت. ئەم دامەزراوەیە ناوەندێکی فەرهەنگی و زانستییە و دوورە لە کاری بازرگانی و سیاسی. داهاتی ماڵی ئەنستیتۆ لە لایەن ئەندامان و کەسانی دڵسۆزی کۆمەڵگەی یارسان دابین دەکرێت و پەیوەندی بە هیچ وڵات و پارتێکەوە نییە. ئەم ناوەندە خاوەنی شورای زانستی، هونەری، ئەدەبی و کادری ئیدارییە و چالاکییەکانی ئەم بەشانەی خوارەوە لە خۆی دەگرێت.
1_ چاپ و بڵاوکردنەوەی وەرزنامەیەکی زانستی، ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری. لە گۆڤارەکەدا ڕا و بۆچوونی موخاڵفیش بڵاو دەکرێتەوە، بە مەرجێگ بابەتەکە زانستی بێت و پشت بە بەڵگەی زانستی ببەستێت.
2_ چاپەمەنی: هەموو ئەو پەرتۆکانەی کە شیاوی بڵاوکردنەوەن و تایبەت بە ئەم ناوچەیەن، چاپ و بڵاو دەکرێنەوە. هاوکات پشتیوانی لە کار و پڕۆژەی توێژینەوە دەکات.
3_ئینسکلۆپیدیای یارسان کار لەسەر چەند هەزار مدخل و نووسراوەی زانستی دەکات کە پشت بە بەڵگەی زانستی دەبەستێت. ئەو بابەتانە لە ماڵپەڕی یارسان تۆمار کراون. هەر نووسەرێک کە دەخوازێت هاوکاری بکات، دەتوانێت لەم بەشە ناوی خۆی تۆمار بکات.
4_ خوێندنەوەی دەق، ئامادەکردن و ساخکردنەوەی کەڵامەکانی یارسان.
5_ بەڕێوەبردنی چالاکی هونەری و کارکردن لەسەر مەقام و میلۆدیەکانی ناوچەکە.
6_ سازکردنی سیمینار، کۆنفرانس و کۆنگرەی نێونەتەوەیی.
ئەنستیتۆی فەرهەنگی یارسان بە شانازییەوە دەستی هاوکاری و ڕێنوێنی بۆ کەسانی شارەزا و خاوەنی زانست و هونەر درێژ دەکات.[1]
www.journal.yaresan.com
www.yaresan.com
journal@yaresan.com
info@yaresan.com
20200817140647386950