وەک پزیشکێکی ئاگادار لە تەندروستی بەڕێز کاک #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی خۆشبەختانە دەریانخست کە پەتای کۆرۆنای بەسەلامەتی تێپەڕاندوە و لە ئێستادا بەتەواوی چاکبوەتەوە و دەتوانێت ئەرک و چالاکیەکانی بەشێوەی ئاسایی بەجێبگەیەنێت، بەهیوام خوای گەورە سەلامەتی و چاکبونەوە بە هەر هاووڵاتيیەکی تریش ببەخشێت کە دوچاری ئه و نەخۆشيه و هەر نەخۆشیەکی تر بووەتەوە.
د. میران محەمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پزیشکی ئاگادار لە تەندروستی هاوسەرۆکی یەکێتی
هاوکات د.#سۆران# جەمال تاهیر ئێوارەی ئەمڕۆ 18-8-2020، ڕایگەیاند: پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە ماڵەوە و ئەنجامدانی هەموو پشکنینەکان، خۆشبەختانە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی ی.ن.ک پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند و تەندروستی ئاساییەو تەواو باش بووە.
د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پزیشکی ئاگادار لە تەندروستی هاوسەرۆکی یەکێتی
#18-08-2020#