مارک سایکس ئەو دەرەبەگە بەریتانییەی کوردستانی دابەشکرد کۆڕۆنا کوشتی
سەرهەنگ (مارک سایکس بارون)، لەخێزانێکی دەوڵەمەندی دەرەبەگی ڕژێمی پاشایەتی شانشینی ئینگلیز لە 16-03-1879 لە شاری لەندەن لەدایکبووە، کەسێکی سیاسی و دیبلۆماسی و نووسەر و گەڕیدە و دۆزەرەوی جوگرافی و ڕۆماننووسی بەریتانییە، لە منداڵییەوە دایک و باوکی لێک جیابوونەتەوە و لەنێوان دایک و باوکی ماوەیەک لە لەندەن و ماوەیەکیش لە یۆرکشایەری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا هاتوچۆی کردووە، چویتە سەر ڕێچکەی کاسۆلیکی دایکی و لەگەڵ باوکیشی زۆر شوێنان گەڕاوە وەک (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیند و میسر و کاریبی و مەکسیک و کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا پەیوەندی بەریزەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە کردووە لە ساڵی 1897ز لە کەتیبەی یۆرکشایەری پیادە بووە بەسەرباز، کۆلیژی سانت جونزی زانکۆی کامبریدجی بەریتانی تەواو کردووە، لە تەمەنی (25)ساڵیدا (4) پەرتووکی لەسەر بواری سەربازی و گەڕانەکانی دەرکردووە، لە یەکێک لە پەرتووکەکانی باسی هۆزەکانی کوردی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان دەکات، ئەندامی حزبی پارێزگارانی بەریتانیا بووە، بەشداری جەنگی دووەمی بویری باشووری ئەفریقیا (1899-1902) وجەنگی جیهانی یەکەم (1914-1918)ی کردووە لە سوپای وڵاتەکەی، ئەندامی پەڕڵەمانی بەریتانیا بووە لە ماوەی (1911-1918) بۆ جاری دووەم هەڵبژێردراوەتەوە بە ئەندامی پەڕڵەمانی بەریتانیا، نوێنەری بەریتانیا بووە لە گفتوگۆکانی دابەشکردنی (کوردستان و ڕۆژهەڵاتی عەرەبی و ئەنادۆڵ) لەنێوان (بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیا) لە ساڵی 1916دا، کەدواتر واژۆی لەسەر ڕێکەوتنامەی (سایکس-بیکۆ)دا کرد و هەندێک سەرچاوەش باس لەڕۆڵی ئەو سەرهەنگە دەرەبەگە دەکەن لە بەڵێنی بلفۆری ئینگلیز و دامەزراندنی قەوارەی جوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ بەشداریکردنی (کۆنگرەی ئاشتی1919)ی دوای جەنگی جیهانی یەکەم دەچێتە پاریسی فەرەنسا، لە تەمەنی (39)ساڵیدا لە 16-02-1919دا لە شاری پاریس لەژوورەکەی خۆیدا لە هۆتێلدا بە نەخۆشی هەڵامەتی ئیسپانی گیان لەدەست دەدات و دواتر تەرمەکەی بە دارەمەیتی (تابوت)ی ڕەساس دەگوازنەوە بۆ (یۆرکشایەر)ی بەریتانیا و دوای 90ساڵ نەوەکانی داوا دەکەن شیکردنەوە بۆ ڕووفاتەکەی بکرێت بۆ توێژینەوەی زانستی لە ساڵی 2007دا گۆڕەکەی بۆ ئەو مەبەستە هەڵدەدرێتەوە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,889 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!