قيڕی کەوای سپی يە.
کەوا، سپی بێت و قیڕی ڕەشی پێوەبلکێت و بنوسێت، وەک گای قەشی لێ دێت و لەدوورەوە ڕەنگە ڕەشەکە هاواردەکات و دیمەنی تەواوی کەوایە(کەوێ)کە ناشیرین و بێ نمود دەکات، ئه و دیاردە ڕاستەقینە بووە بەئیدیۆم وەکو سوک و کەم سەیرکردنی کەسێک و لە کۆڵ نەبێتەوە و بەبەردەوامی بەدوای یەکێکەوە بێت دەوترێت بووە بە قیڕی کەوای سپی واتا زۆر جاڕس و بێزراوە وخۆی لێت ناکاتەوە و لەتامی دەرکردووه.[1]