بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی #سلێمانی# بەمەبەستی خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی ئەمساڵی خوێندن داوای ناو و زانیاری لە خوێندکاران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئاگاداری خوێندکارە سەرکەوتووەکانی هەردوو قۆناغی (12)ی ئامادەیی و (9)ی بنەڕەتی ئەمساڵی خوێندن(2020)دەکاتەوە، ناوو زانیاریی خۆیانمان بۆ بنێرن تا بەشداربن لە مەڕاسیمێکی شایستەی تایبەت بە خەڵات و ڕێزلێنان بۆ خوێندکارانی سەرکەوتووی خاوەن پێداویستی تایبەت.
مەرجەکانی بەشداربوو:
1 پێویستە خوێندکار دەرچووبێت لە پۆلی (12)ی ئامادەیی یان (9)ی بنەڕەتی و هیچ وانەیەکی نەمابێتەوە.
2 پێویستە بەشداربوو خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندام)بێت بە ڕێژەی 50% و بەرەو سەرەوە.
3 پێویستە بەشداربوو کۆی ڕێژەی نمرەکانی لە (80%) کەمتر نەبێت.
ڕێگاکانی پەیوەندی:
خوێندکاری خۆشەویست دەتوانن تا (1ی 9ی 2020)، ناوی خۆیان، نمرەکانیان، بەڵگەی نمرەکانیان، ژمارە تەلەفوونیان، بنێرن بۆ هۆبەی بەدواداچوون لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەم ڕێگەیانەوە:
1 پەیجی بەرێوەبەرایەتی گشتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بەم ناونیشانە: socialsuli@، بە لینکی:https://www.facebook.com/socialsuli/?ref=bookmarks
2 یان لە ڕێگەی ژمارە تەلەفوونی (053,3230954) پەیوەندیمان پێوە بکەن، لە سەعات (9)ی بەیانی بۆ (1)ی پاشینیوەڕۆ، ڕۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە. [1]