ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
20ی ئاب دوای نیوەڕۆ لە دەڤەری پیربولای حەفتانین لەنێوان هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک و یەکینەکانی ئێمەدا شەڕ ڕوویدا. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی دوژمن سزادران. سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کە لە لایەن گەریلاکانمانەوە گورزی گەورەیان بەردەکەوێت سەرلەبەیانی 21ی ئاب هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی بانکێ و منینێ و لە گوندی بانکێ ماڵی هاوڵاتیانیان سووتاند. لەنێوان هێزە داگیرکەرەکان و یەکینەکانماندا جار جار شەڕ و پێکدادان ڕوودەدەن. کە زانیاریمان لەبارەی شەڕەوە بەدەستهێنا بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.
لە گەلی ڕەش 2 سەرباز سزادران
20ی ئاب دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری ڕیۆ و ئەقرەب کە 12 سەربازیان تێدابوو کاتژمێر 06:00 بەیانی بەرەو دەڤەری ئەرمووشی گەلی ڕەشی خواکورک بەڕێکەوتن، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا لە کاتژمێر 09:00 لە نزیکەوە چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا 2 سەرباز سزادران و 2 سەربازیش برینداربوون. سوپای تورک دوای چالاکیەکە هەرێمەکەیان بۆردومان کرد.
لە هەرکی و جوودی ئۆپەڕاسیۆن
17ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر 18:00 لە دەڤەری هەرکی شەمزانین بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف دەست بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.
17ی ئاب لە کاتژمێرەکانی شەودا بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکانی سکورسکی لە دەڤەری سەفینە، جەمال و بەریەی جوودی سوپای تورک سەربازی جێگیر کرد. 18ی ئاب لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا سوپای تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17:00 بێ ئەنجام ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات.
فڕۆکە جەنگیەکان فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا:
20ی ئاب کاتژمێر 10:44 دەڤەری کارکەری زاپ، کاتژمێر 11:10 دەڤەری ساجای 3 جار بۆردومان کرا.
20ی ئاب کاتژمێر 16:45 فڕۆکە جەنگیەکان 4 جار دەڤەری کونیشکای زاپیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بە دارستانەکانی ناوچەکە کەوت.
20ی ئاب کاتژمێر 23:30 فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری گۆشینی خواکورکیان بە هەڕەمەکی بۆردومان کرد.[1]