ئەوەندە وەستايە موو دەقڵیشێنێت.
موو لەکوردەواریدا لەناو ئیدیۆمدا زۆر شوێنی گرتووە وەک(بووە بە مووی کونە لووت، ملی لەداوە موویەک باریکتره، بەقای موو و بەقای شوو، ئه و ماستە مووەکی تێدایە) له و ئیدیۆمەشدا موو قڵیشاندن هاتووە، هەڵبەت داوە موو زۆر باریکە و ئاستەمە بقڵیشێنرێت، بەڵام بەکەسێکی وورد و دەستڕەنگین و وەستا و شارەزای بەتوانا دەوترێت(ئەوەندە وەستایە موو دەقڵیشێنێت).[1]