کرم لە گوێزی ساغ دەردێنێ.
وتراوە دەڵێی(گوێزی ساغە) گوێز ئەگەر نەخۆشی لێی نەدات زۆر پتەوە و سفت وسۆڵە و جێگەی سەرنج و سەیرکردنە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر نەخۆشی تێ بکەوێت زوو دەڕزێت و تێکدەشکێت و کرم لێی دەدات، کەسێک زۆر زیرەک و شارەزا و وورد و لەبلەبان بێت، دەبێتە جێگەی متمانە و دەوترێت فلانە کەس زۆر بەتوانا و دانایە ئەگەر بیەوێت(کرم لەگوێزی ساغ دەردێنێ). [1]