ناو: وریا
نازناو: قەرەداغی
ناوی باوک: ئەحمەد محەمەد قەرەداغی 1920-2005
ناوی دایک: ئامینە زەنگەنە 1928-2022
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-11-1952#
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
$ژیاننامە$
لە دایکبووی #10-11-1952# زاینیی لە شاری کفری، هەرێمی کوردستان
هاوسەر: فەیریدا ئیبراهیم (خەڵکی ئەفغانستان)
باوکی 5 منداڵە بە ناوەکانی: ( شایان، لەیلان، دیلمان، ئەرخەوان و ئاریان )
شوێن: شاری زووترمیر - هۆڵەندا.
بڕوانامە: ماجستێر لە زانکۆی دێڵفت، هۆڵەندا کولیجی ئەندازیاری خانوبەرە
-
$ژیاننامە:$
تا دووی سەرەتایی لە شاری کفری خوێندووە. باوکی سەرپەرشتی قوتابخانە بووە لە کفری.
لە ساڵی 1960 چوونەتە شاری #کەرکووک#.
لە ساڵی 1962 و لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول باوکی بەهۆی چالاکی سیاسی دەستگیرکراوە و دوور خراوەتەوە بۆ باشووری ئێراق.
وریا لەگەڵ دایکی و سێ برا و چوار خوشکی لە ساڵی 1962 دەرکران لە کەرکووکەوە بۆ بابل.
باوکی وریا بەناوبانگبوو به کوردپەروەری لە قوتابخانەکانی کفری و کەرکووک.
ئەندامی کۆمیتەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوو لە کفری و کەرکووک.
وریا لە قوتابخانەی ئەیوبییەی کەرکووک گواسترایەوە بۆ قوتابخانەی (الرشاد) لە بابل لە ساڵی 1962. خوێندنی سەرەتایی و یەکی ناوەندی لە بابل تەواوکردووە.
باوکی لە زیندان ئازاد کرا و یەک ساڵ دەستبەسەر بوو و لە ساڵی 1968 گواسترایەوە بۆ بەغدا.
وریا قۆناغی ناوەندنی تا شەشی ئامادەیی لە بەغدا تەواکرد
شۆڕشی ئەیلوول ساڵی 1974 هەڵگیرسا وریا بوو بە پێشمەرگە لە ناوچەی باڵەکایەتی.
لە مانگی حوزەیران ساڵی 1975 گەڕایەوە بۆ بەغدا و قوناغی کۆتایی قوتابخانەی تەواوکرد لە قوتابخانەی (الرسالة) لە بەغدا.
لە ساڵی 1976 ئێراقی بەجێهیشت چوو بۆ هۆڵەندا وەکوو پەنابەرێکی سیاسی.
ساڵێک لە ئەمستردام کاری کرد و لە ساڵی 1977 چوو بۆ شاری دێڵفت.
لە ساڵی 1978 وەرگیرا لە زانکۆی دێڵفت کۆلیژی خانوبەرە.
لە ساڵی 1983 وازی لە خوێندن هێنا بەهۆی کاروباری سیاسی و تایبەت، بەڵام لە ساڵی 1985 گەڕایەوە بۆ زانکۆی دێڵفت وخوێندنی لە هەمان زانکۆ تەواوکرد لە ساڵی 1987.
لە کاتی خوێندندا وریا وەکوو ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کاری دەکرد، بۆ ڕۆژنامە عارەبییەکانی ئیمارات و قەتەر لە بواری وەرزشی تۆپی پێ و چەندین نووسراوەی هەیە بەتایبەت گفتوگۆ لەگەڵ فوتبۆلیستی بەناوبانگی نێودەوڵەتی. هەروەها وریا وەرگێڕی فەرمیی بوو لە زمانی کوردی، عارەبی و فارسی لە هۆڵەندا بەتایبەت بۆ وزارتی داد و ئینستوتی وەرگێڕان لە هۆڵەندا.
وریا بە 5 زمان دەنووسێت (کوردی، عارەبی، فارسی، ئینگلیزی و هۆڵەندی) جگە لەوەش بە سێ زمانی تر (تورکی، تایلەندی، ڕووسی و ئەڵمانی) شارەزایی کەمی هەیە.
لە ساڵی 1988 دەستی کرد بە کاروباری ئەندازیاری لە هۆڵەندا و سێ بەرهەمی هەیە لەم بابەتەوە. سازکردنی یانەی فوتبۆڵ لە شاری فیانن، نۆسازێ ئەپارتمان لە دێڵفت و ئەمستردام.
لە ساڵی 1990 دامەزرا لە زانکۆی دێڵفت وەکوو یاریدەدەر لە پڕۆژەی خانووبەرە.
بە ڕێگای زانکۆی دێڵفت پەیوەندیکرد بە وزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆڵەندا و پەسەندکرا بە ڕاوێژکاری تەکنیکی و لە ساڵی 1990 نێررا بۆ وڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای لاتین، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری لە پیرۆ کارەکەی سەری نەگرت و گەڕایەوە بۆ زانکۆی دێڵفت.
-
$نەتەوە یەکگرووەکان:$
لە ساڵی 1990 وەرگیرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی (UNESCO) و هۆڵەندای بەجێهێشت بۆ لیسۆتۆ لە باشووری ئەفریقیا و بوو بەسەر پەرشتی پڕۆژەی بازسازی تا ساڵی 1994. لە باشووری ئەفریقیا بەشدار بوو وەکوو چاودێر له هەڵبژاردنی حکومەتی باشووری ئەفریقیا و هەر لەوێ دوو جار چاوی بە (سەرۆک ماندێلا) کەوت.
لە ساڵی 1994 گواسترایەوە بۆ تایلاند بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشی (ilo) بە ناونیشانی هەماهەنگی تەکنیکی لە هەرێمی باشوور/ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە بریتی بوون لە تایلاند، لاوس، فێتنام، کەمبۆدیا و فیلیپین.
لە ساڵی 1997 گواسترایەوە بۆ وڵاتی بۆسنیا هەرزەگۆڤینیا لە یۆگسلافی جاران لەگەڵ ڕێکخراوی (UNDP) وەکوو سەرپەرشتی پڕۆژەی بازسازی.
لە ساڵی 1999 لە دوای کۆتایی جەنگی کۆسۆڤۆ، گواسترایەوە بۆ کۆسۆڤۆ لەگەڵ (UNDP) بۆ ماوەی 2 ساڵ.
لە ساڵی 2001 گواسترایەوە بۆ ئەفغانستان وەکوو سەرپەرشتی پڕۆژەکانی ئاوەدانی لەگەڵ (UNDP) لە ئەفغانستان لە زەمانی تاڵیبان.
لە مانگی 9ی ساڵی 2001 گواسترایەوە بۆ پاکستان بەهۆی جەنگی تاڵیبان و ناتۆ. لە مانگی 11ی هەمان ساڵ گەڕایەوە بۆ ئەفغانستان.
ساڵی 2003 گواسترایەوە بۆ وڵاتی سریلانکا وەکوو سەرپەرشتی هەرێمی لە باشووری ئاسیا لەگەڵ (UNDP) .
لە ساڵی 2005 بوو بە سەرپەرشتی پڕۆژەکانی ئاوەدانی لە ناوچەی تامیلەکانی سریلانکا بۆ ماوەی 5 ساڵ.
لە ساڵی 2010 گواسترایەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست وەکوو سەرپەرشتی هەرێمی لەگەڵ (UNDP) لە 5 وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ( قرغیزستان، کازاخستان، ئوزبێکستان، تورکمنیستان و تاجیکستان) .
لە ساڵی 2015 خانەنشین کرا لە تەمەنی 62 ساڵە و بوو بە پڕۆفیسۆر لە ئینیستوتی دیپلۆماسێ لە بیشکەک پایتەختی قرغیزستان.
لە سەرەتای 2016 گواسترایەوە بۆ وڵاتی ئیماراتی عارەب و دامەزدرا بە ڕاوێژکار لە کاروباری پەیوندی نێودەوڵەتی.
وریا جگە لەم وڵاتانە زیاتر لە 15 وڵات بۆ ماوەی کوورت کاری ڕاوێژکاری کردووە.
لە ساڵی 2017 گەڕایەوە بۆ هۆڵەندا لەگەڵ خێزان و ومنداڵانی و ئێستا ڕاوێژکاری نێودەوڵەتییە لە کاروباری ئاوەدانی.
-
$ژیاننامەی سیاسی:$
وریا لە سەرەتای ژیانییەوە تێکەڵی سیاسەت بووە لە ڕێگای باوکییەوە کە زۆر کاریگەریی هەبووە لەسەر ڕێبازی سیاسی وریا. کۆچکردنی زۆرەملێ لە کەرکووکەوە بۆ باشووری ئێراق بۆ ماوەی 6 ساڵ، زوڵم و ستەمی سەر میللەتەکەی، شۆڕشی ئەیلوول ساڵی1961 و زیندانی باوکی و پەروەردەی کوردایەتی باوکی، بوو بەهۆی بووژانەوەی بیروباوەڕی کوردایەتی وریا.
لە ساڵی 1970 بوو بە سەرپەرشتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لە ناوچەی (الاعظمیة) لە بەغدا و لە هەمان ساڵ بوو بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا.
لە مانگی سێ ساڵی 1974 بوو بە پێشمەرگە لە هێزی باڵەک و لە مانگی 5ی 1975 گەڕایەوە بۆ بەغدا. بەهۆی کێشەی سیاسی ناچار بوو ئێراق بەجێبهێلێت بڕوات بۆ هۆڵەندا.
لە هۆڵەندا دەستی کرد بە چالاکی سیاسی و بۆ ماوەی 6 ساڵ لێپرسی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بوو لەدەرەوەی وڵات، لقی هۆڵەندا.
لە ساڵی 1980 کۆمەڵەی کرێکارانی کوردی درووستکرد بۆ کوردی باکوور لە هۆڵەندا و بۆ ماوەی 4 ساڵ لێپرسی کۆمەڵەکە بوو.
بەشداریەکی زۆری کرد لە خۆپیشاندن و سیمینار و کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا.
لەناو ڕێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوبانگ بوو بە سەفیری کوردستان لەدەرەوەی وڵات.
لە ساڵی 2011 ستراتیجی بۆ دامەزراندنی مەڵبەندی لۆبی کورد لەدەرەوەی وڵاتی پێشکەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد. [1]