کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک
بارزان مەلا خالیدبارزان مەلا خالید زۆر خەمباری کردم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم.
کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو. لە کاتی ڕاپەڕینی
1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیریی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و یادی هەمیشە زیندوو بێت.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25-08-202025-08-2020