32 ساڵ لە مەوبەر ڕژێمی بەعسی عێراق لە چوارچێوەی پرۆسەی ئەنفالدا، دوا قۆناغی ئەنفالی لە بادینان ئەنجامدا و لەم شاڵاوەدا، هەزاران کەسی شەهید و بێسەروشوێن کرد و سەدان گوندیشی خاپوور کرد.
بۆ گەلی کوردستان ئەنفال، تەنها ڕووداو و ژمارە نییە، بەڵکو جینۆسایدکردن و هەوڵی سڕینەوەی میللەتێک بووە بە مێژوو و جوگرافیا و شوێنەوار و ژینگەکەیەوە، کە کاریگەرییەکانی تا دەیان ساڵی دیکەش دەمێننەوە.
ئەم یادە خەمناکانە پێویستە هەمیشە هاندەری زیاترمان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان و یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون. یەکێک لە مافە یاسایی و دەستووریەکانیشمان، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوانە بە پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنەوێنم.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#25-08-2020#