سەری لە گێی قەبران دەلەرزێ.
ئه و ئیدیۆمە بۆ کەسێکی بەتەمەن دەووترێت: کە زۆر دونیا دیدە و بەناوساڵ چوو بێت، مرۆڤیش وەک گیای بەهارانە، کە پیر بوو، تۆو گوڵ دەکات و دەوەرێت و وەرزی بەسەر دەچێت و بەبادا دەڕوات و پەرش و بڵاودەبێتەوە.
لەدایکببون سەرەتاییە و بەخاک سپاردن دوا قۆناغە، بۆیە بەکەسە زۆر بەتەمەن وپیرەکان دەوترێت چی لەژیان ماوە(سەری لەگێی قەبران دەلەرزێت) هاکە بەربێتەوە ناو گۆڕ.[1]