دوعا لۆ ئامینێ یە.
دوعا: پاڕانەوە، ئامین: گیرابوون، هەر کاتێک مرۆڤ بیەوێت بۆ پەرستراوی خۆی، خودای تاقانە دەتوانێت بپاڕێتەوە و خوداش ئاگای له و وێرد و داواکارییە دەبێت، ئەگەر بنەماکانی وەرگرتن و گیرابوونی هەبێت ئەوا خوای باڵادەست جێبەجێی دەکات، کەواتە هەموو هاناو هاوار و داخوازییەک بۆ خودا مەبەست گیرابوونیەتی، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەمەبەست دەوترێتەوە(دوعا لۆ ئامینێیە) واتە هەموو داواکارییەک هەر بۆ جێ بەجێکردنیەتی. [1]