#کەجەکە# لە ڕۆژی 23ی ئابی 2020، ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە و، تێیدا دەیەوێ شکستی چەندین ساڵی ڕابردووی سیاسی و جوگرافی و فکری و پێگەی جەماوەری لە پارچەکانی کوردستان بخاتە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کۆردستانەوە، کە لە بنەڕەتدا گومان لەسەر شێوازی خەباتی کەجەکە لای کوردستانیان و ڕەوەندی کوردی جێگەی پرسیاربووە و هەمیشە لە تەوقیتی پێش ڕووداوەکاندا بۆ خزمەتی گەمەیەکی ئیقلیمی دەستپێشخەربوونە بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم قەزیەی کوردی.. ئەوان لەوەتەی بە چەمکی (چیاکان میتینگەیە) لە جیاتی خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی کورد لە باکووری کوردستان، یانیش (میتینگەیە بۆ باکوور) بکەنە پێڕۆی سیاسی خۆیان، هەمیشە لە ژێر ناوی دیموکراتیک بۆ گەڵان، خۆیان لە چیاکانی هەرێمی کوردستان حەشارداوە، لە #شنگال# بۆ پاڵپشتی #حەشدی شەعبی# هێزێکیان دروست کرد و لە ڕوویی فکرییەوە مێشکی منداڵانیان دەشووشتەوە و منداڵانی خوار تەمەنی سێزدە ساڵیشیان چەکدار دەکرد، بەناوی برایەتی گەلان، هەمیشە خزمەتی خەتێکی هەواڵگری ئیقلیمیان کردەوە کە لەماوەی دەساڵی ڕابردوو، لە چیاکانی هەرێمی کوردستان هۆکار بوون بۆ ڕاکێشانی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی #زاخۆ# و #ئامێدی# تا سنووری حاجی ئۆمەران و قەندیڵ و ناوچە سنوورییەکانی #هەڵەبجە#، ئەوان بەناوی جڤاکەوە لە کەمپی #مەخموور# چەندان جار قەڵغانی مرۆییان بۆ پیلانگێڕی و نانەوەی ئاژاوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان داناوە، لە کاتی داگیرکاری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کۆردستانیش چاوساغیان بۆ ڕاکێشانی حەشد دەکرد و لە پاڵ ئەواندا خۆیان لە شنگال قایم دەکرد.
کەجەکە وێڕای شکستی بەردەوامی لە شێوازی کارکردنیدا، هەمیشەش وەک ئامرازێک بۆ مەرامی سیاسی و هەواڵگری لە ناوچە سنوورییەکان دەرکەوتوون، لە ڕووی فکرییەوە کە ڕێبازەکەیان ڕەتکراوە و جێگای پەسەندی دەولی و جەماوەریش نیە لە باکووری کوردستان، بەردەوام بەدوای وەهمی سیاسی کەوتوون لەو ناوانەی کە بە وەهم خستوویانەتە نێو زاکیرەی تاکەکانیان وەک هەرێمی حەفتانین و خنێرە و ئاڤاشین و هەرێمی قەندیڵ و پاراستنی میدیا و، جۆرەها هەرێمی دیکە لەکاتێکدا کە شوێنخەباتی خۆیان لە باکوور جێهێشتووە و هاتوون لە ناوچە سنوورییەکان خۆیان حەشارداوە، سەرباری وەرگرتنی سەرانە لە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان، وێرانکاری بەهۆی ڕاکێشانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە، ڕفاندنی خەڵک و هەروەها هەندێ جاریش دروستکردنی شەپۆلی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندان لەو ناوچانە و تەقەکردن و ڕفاندن و سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کەجەکە تازە دێ تۆمەت بۆ پارتی دروستدەکاتەوە و لە ڕاگەیاندراوێکدا بەبێ بوونی ڕەهەندی مێژووی، لۆژیکی سیاسی، بەرگی شەرعیبوون، خۆیان بە بەرخۆیانی دەکەن بێ ئەوەی بزانن کە ئەوان بەگوێرەی سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان شەرعیەتی یاساییان لە هەرێمی کوردستان نییە و، تەنیا ماڵوێرانین بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان.
#پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی وەک هاندەرێکی ئاشتی بۆ پرسی کورد لە تورکیا ئەنجامی باشی بۆ خزمەتی ئاشتەوایی سیاسی بەدەستهێنا، بەڵام کەجەکە پرسی ئاشتی لەوێ بە چەند ڕووداوێک ناشت و بەرگێکی خوێناوی بەبەر جەستەی ئاشتیدا کرد و هاوکێشەکەی گۆڕی بۆ شەڕ و دواتر بووە هۆکارێک کە خەڵکی باکوور بکەونە دۆخێکی سیاسی نالەبار بە دەستی #پەکەکە# و لە نیەتی پەکەکە گەیشتن کە ئەمان بەرژەوەندی خەڵکی باکووری کوردستانیان ناوێت، بۆیە کەجەکە بەزووی لەوێ دەستی کەشف بوو و بە تێکدەر ناویان برد و کوردانی باکوور کەجەکەیان ڕەتکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە پەکەکە هەڵە سیاسییەکانی ڕاستبکاتەوە و بتوانن وەک ڕەوتێکی مەدەنی ڕەفتاربکات، بتوانن ئەو درووشمانەی کە هەڵیگرتووە بۆ ئازادی گەلان لە باکووری کوردستان جێبەجێی بکات، بەڵام ئەمان هەر دەچنەوە ژێر ئەم چەمکەی دەبێ لەژێر ئایدۆلۆژیەتێکی بازنەیی سیاسەت بکرێ، نەوەک سەربەخۆیی بۆ کوردستان، یان دەوڵەت بۆ کوردستان، یانیش دەستکەوت بۆ گەل، ئێستا خەڵکی باکووری کوردستان و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش دەزانێ، کە کەجەکە دەیەوێ لە خزمەت گەمەیەکی ئیقلیمیدا وەک شوورەیەک بۆ تێکدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان پێش ڕووداوەکان بکەوێ.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە تێڕوانینی وابووە بەگوێرەی هەلومەرجی سیاسی، کۆمەڵایەتی و جوگرافی لە هەر پارچەیەکی کوردستان، ڕەسانایەتی سیاسی و حزبی کوردی لە چوارچێوەی لۆژیکدا بنەمای خەبات بە گوێرەی سیاسەتێکی ژیرانە و دیپلۆماسیانە بخاتە خزمەتی کوردستانەوە، بەگوێرەی هەلومەرجە زاتی و بابەتییان تێکۆشانی نەتەوەیی ڕێکبخەن و بتوانن حزبی بە دیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بن، نەوەک ڕەوتێک بە دەیان ناوی داتاشراو و ئاڵا و بەناوی گەلی کورد ببێتە هۆی سڕینەوەی دەستکەوتەکان و بە توندوتیژی سیاسی قەزیەی کوردی لە ناوەندە دەولیەکان وێنا بکات و لە جیهاندا وێنەی کۆرد ناشرین بکات.
کەجەکە لە ڕاگەیا نراوەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە گوایە، پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بە هۆکاری ئه و هێرشانە لە قەڵەم دەدات، لەمەش زیاتر بانگەشە بۆ ئەوە دەکات ئه و ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا چەکدارانی پەکەکەی لێن و، بوونە ڕێگر لە ئاوەدانکردنەوەی سەدان گوندی ئه و ناوچەیە، بەجۆرێک قسە دەکەن وەک ئەوەی ئەوان حاکمی موتڵەق بن و، بە ناوچەی خۆیان پێناسەیان دەکەن و هیچ ئیعتبارێک بۆ شکۆ و سەروەری هەرێمی کوردستان دانانێن.
سەبارەت بەم چەواشە کارییە، ڕاشکاوانە دەڵێین، هەرێمی کوردستانی عێراق، هەرێمێکی دانپێدانراوی دەستوورییە لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و، خاوەنی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوەی شەرعی خۆیەتی، بۆیە هەر هێز و لایەنێکی سیاسی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە بەناچاری و لەبەر ئه و باردۆخە تایبەتەی لەوڵاتەکانی خۆیان هەیە، دێنە هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە ڕێز لەسەروەریی و یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرن و لەچوارچێوەی ئه و ڕێوشوێنانەی بۆیان دیاری دەکرێت، دەبێت خەباتی سیاسی خۆیان بکەن و، هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی و دەستوری تووشی کێشە و ئاڵۆزی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ نەکەن.. لەم ڕوانگەیەوە کاتێک دەوڵەتی تورکیا بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەزێنێت و هێرش دەکاتە سەر گوندە سنووریەکانمان، سەرکردایەتی پەکەکە لەبری ئەوەی هاریکاری پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوەی تورکیا بیانوو بڕ بکات، کەچی خۆیان زەمینە بۆ دەستێوەردان و هێرشەکانی تورکیا زیاتر دەکەن، کە ئەمەش لە هیچ دەوڵەتێکی ئەم جیهانە قبوڵ کراو نییە و، جۆرێکە لە خۆ سەپاندن بەسەر شکۆ و سەروەری ئه و دەوڵەتەی ئەوان بوونیان تێدا هەیە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیانراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، گوایە ئەم داوا شەرعیەی پەرلەمان و حکومەتی کوردستان بۆ ڕیزگرتن لە یاساکانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئه و هێزەی کردووە، بەوە لە قەڵەمیان داوە، کە ئەمە مانای ئەوەیە: (دەست لە بەرخودانەکەتان لە دژی کۆماری تورکیا هەڵبگرن!)، ئەم قسەیە بە ئاستێکی وا نزم نووسراوە، وەک ئەوەی چەکدارانی پەکەکە توانیبێتیان لەناو خاکی کوردستانی تورکیا پێگەیەک بۆ خۆیان ئازاد بکەن و لەوێوە خەباتی چەکداری بکەن و، ئەوەشی کە نایەڵێت ئەوان خەباتی چەکداری لە چیاکانی کوردستانی تورکیا بکەن، ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە.. سەبارەت بەو بانگەشە ئاست نزمەیان دەڵێین: باشە کێ ڕێگەی لێگرتوون ئێوە خەبات لە کوردستانی تورکیا بکەن و، بۆجوامێرانە بەشێک له و ناوچانە بۆ خۆتان ئازاد ناکەن و لەوێ درێژە بە خەبات و چالاکی خۆتان بدەن، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بەرخودان دژی کۆماری تورکیا دەکەن و لێرەوە داکۆکی لەمافی ڕەوای کوردانی کوردستانی باکوور دەکەن؟ یان خەباتی چەکداریتان لە کوردستانی تورکیا پێ ناکرێت و لە بنەڕەتدا بە ئامانجی دروستکردنی گێچەڵ بۆ خەڵک و پەرلەمان و حکوومەت و تێکدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان لێرەن، ئێوە ئەگەر ئه و جوامێریەتان هەیە کە بەرخودان دژی کۆماری تورکیا درێژە پێبدەن، ئەوا دەبێت لەناو خاکی کوردستانی تورکیاوە ئه و بانگێشەیە بکەن، نەک لە شوێنێکی دیکە کە سەدان کیلۆمەتر لە کوردانی کوردستانی تورکیا دوورە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کەجەکه، باس لە جێگیرکردنی هێزی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ دەکات، لەمەشدا زۆر بێباکانە بە شێوەیەک قسە دەکەن، وەک ئەوەی زینی وەرتێ بەشێک نەبێت لە خاکی هەرێمی کوردستان و، وای پیشاندەدەن، جێگیرکردنی پێشمەرگە بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان له و ناوچەیە، پێشیلکردنی مافی ئەوان بێ! بەمانایەکی دیکە سەرکردایەتی پەکەکە بە چ لۆژیکێک ئه و مافەیان داوە بەخۆ کە لە چوارچێوەی سنووری یاسایی و دەستووری هەرێمی کوردستان، سنوور بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دیاری بکەن، ئەم بانگێشانە لەگەڵ ئەوەی خۆی لە خۆیدا بێ بەهاکردنی سیاسەت و ستراتیژیەتی یەکێتی نەتەوەیی نێوان کوردانە، لە هەمانکاتدا، خۆسەپاندنێکی زەق و بەرچاوە و هەرگیز قبووڵ ناکرێت و، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش به و قسە باق و بریق و چەواشەکارانە هەڵناخەڵەتێت و، دەزانن ئاراستەی ڕاستی ڕەوتی ڕووداوەکان چۆن و لە کوێوە دەچنە پێش.
لە درێژەی ڕاگەیا نراوەکەدا، کەجەکە دەڵێت، ئێمە چووین بە هانای کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانی دانابوو لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بچێتە ناو کۆچۆ و کوردانی ئێزدی لە گەمارۆی تیرۆریستانی #داعش# ڕزگار بکات، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا کەجەکە دەتوانێت ڕاشکاوانە بە ڕای گشتی کوردستان بڵێت: چ هێزێک بوو کە نەیهێشت ئه و پرۆسە هاوبەشەی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە کۆچۆ ئەنجامبدرێت؟ لەمەش زیاتر، جێگەی خۆیەتی ئەوەش بە ڕای گشتی کوردستان ڕابگەیەنین، کە ئه و هێزەی پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگالی چەند جارێک دواخست، هەر چەکدارانی پەکەکە بوون له و ناوچەیە و، پاش ئەوەی بە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شنگاڵ ڕزگارکرایەوە، بەشێکیان لە شنگال دابڕی و کانتۆنتان تیا ڕاگەیاند و، دەستان لەگەڵ حەشدی شەعبی تێکەڵکرد و لە جیاتی ئاڵای کوردستان ئاڵای پەکەکەیان لێ بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بانگهێشتی سوپای تورکیا بکەن جارێکی دیکە کوردانی ئێزدی قەتل و عام بکرێتەوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەرکی سەرشانیەتی بەرگری لە هەر بستە خاکێکی کوردستان بکات و هەرگیز نایکات بە منەت بەسەر هاونیشتمانییانی خۆیەوە، بەڵام هەروەک نموونە کاتێک هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوو بە هانای کۆبانێ، دوای ڕزگارکردنەوەی کۆبانی، ئایە هیچ بەشێکی شارەکەی کۆنترۆڵ و زەوتکرد لە خەڵکەکەی، یان دوای ئەوەی ئەرکە نیشتمانییەکەی خۆی بەسەربەرزی ئەنجامدا، گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان؟ پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن و بەرگریتان لە کوردانی ئێزدی کردووە بۆ دوای ئازادکردنەوەی شنگال، شنگال بۆ ئیزدییەکان جێناهێڵن و، بۆچی جارێکی دیکە دەیانکەنەوە بە قۆچی قوربانی مەرامە خراپەکانی خۆتان؟
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەی، کەجەکە، ئاماژە بە یەکێتی نەتەوەیی دەکات، بەڕاستی گاڵتە ئامێزە کە ئەوان ئه و مافە بەخۆیان دەدەن باسی یەکێتی نەتەوەیی کوردان بکەن، لێرەدا گرنگە زۆر ڕاشکاوانە ڕای گشتی لەوە ئاگادار بکەینەوە و بپرسین، ئایا هەر پەکەکە نەبوو، کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی پەکخست و نەهێشت ئه و ئەنجوومەنە نەتەوەییە دروست ببێت؟ ئایا هەر پەکەکە نییە کە ئاڵای کوردستان دەستوتێنێت و ئەوانەشی ئه و ئاڵایە بەرزدەکەنەوە لێیان دەدات و سوکایەتیان پێ دەکات؟ پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئاڵای کوردستان ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە ئێوە دەیسوتێنن؟ ئایا ئه و ئاڵایە پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 ڕەمز و هیوای نەتەوەیەکی داگیرکراوی بێ دەوڵەت نەبووە و بۆیەکەمین جار لە کۆماری کوردستان نەشەکایەوە؟
چەواشەکاریەکانی ناو ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بە ئاستێک لە بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەکان داماڵراوە کە پێویست بوو پەردە لەسەر ئه و چەواشەکاریانە هەڵبگرین و، ڕای گشتی لە ڕاستییەکان ئاگادار بکەینەوە، بۆیە لەدوماهیدا هەر هێندە بە کەجەکە دەڵێین، هێزێکی سیاسی لافی کوردبوون لێ بدات و، بەکردەوەش ئاڵای کوردستان بسووتێنێت و گێچەڵ و ئاشوب بۆ نەتەوەکەی خۆی دروست بکات، دەبێت شەرم بکات باس لە یەکێتی نەتەوەیی کوردان و بەرخودان و داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکات و دواجاریش گوناحی پارتی چییە کە کەجەکە شکستی فکری و پێگەی جەماوەری لەنێو پارچەکانی کوردستان دەخاتە ئەستۆی پارتی؟ گوناحی پارتی چییە کە کوردستانیان لە باکوور و ڕۆژئاوا، لە باشوور و ڕۆژهەڵات ماسکی سەر کەجەکەیان لاداوە و ئیدی تێگەیشتوون کە ئەم کۆما بەناو جڤاکە ئەوەندەی لە بەرژەوەندی ئەجێندایەکی دەرەکی تێدەکۆشێ، هێندە بۆ پرسی کورد و، وەکو هێزێکی ڕەسەنی کوردستانی خەبات ناکات.
بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#24-08-2020#