ئاو شوێنی خۆی دەگرێتەوە.
دۆڵی هەموو ڕووبارێک بەدرێژایی ڕۆژگار و بارودۆخەکانی ئاووهەوا درووستبوون و دامەزراون، بەساڵی کەم ونامسۆگەری بێ بارانی و زەنە و شەستە وڕەهێڵە باراندا گوزەری کردووە، وشکە ساڵی و تەڕوتووشی زۆری بینیووە، ئەو دۆڵەی درووستبووە جێگەی متمانە نییە لە سەروبەندی وشکە ساڵی و قاتی باراندا خانوبەرە و شوێنی نیشتەجێبوون و حەوانەوە درووست بکرێت، چونکە بەدڵنیاییەوە لە ساڵی بارانی زۆردا لاڤاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی ڕاپێچی دەکات و زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە بەسالاچوان لەدێرزەمانەوە وەک ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوە بۆ نەوەکان دەڵێن (ئاو شوێنی خۆی دەگرێتەوە).[1]