زگ مەشکەدۆ
سک لە گۆکردندا دەبێتە زگ، مەشکە: لەکەوڵی ئاژەڵان بەتایبەت مەڕو بزن دروست و خۆش دەکرێت، بەرهەمی شیری دەخرێتە ناوییە وە و بەهەژاندن دۆ و کەرەی باش بەرهەم دێت، مەشکە دۆ شێوەیەکی ناشیرینی پڕی هەیە و بە کەسێکی وورگ و کەرش شۆڕبۆوە دەچێت، وەک سووک و ناشیرین و بێ ڕێزییکردن بەکەسێکی ورگن دەوترێت کەمێک جاریش بەگاڵتەوە بەکاردەهێنرێت.[1]