مێشک ئاشەوان
ئاش و ئاشەوان لە کوردەواریدا زۆر نموونەی پێهێنراوەتەوە وەک (ئاشی نەزانی خوا دەیگێڕێت) یان (نە بارت بەردەئاش بێت نە کەرت جاش بێت) لێرەش وەک ئیدیۆم مێشک ئاشەوان بەکارهاتووە زیاتر بۆ کەسێکی سەر گەورە و زل دەوترێت، هەندێجار بۆ گاڵتەیە و زۆربەی جارانیش بۆ ڕەزاگرانی و سەلک ئەستووری بەکاردەهێنرێت. [1]