کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەرەتا هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەکتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەک هەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داواکارم لەهەمووانیش پابەندی ڕێنماییەکان بن و پێکەوە ڕێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموولایەک دەخوازم و هیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەهەموو نەخۆشی و پەتایەک.
#بافڵ تاڵەبانی#
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#27-08-2020#