بەهۆی هێرش و پەلاماری زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیاوە بۆسەر گوند و ناوچەکانی سنووری شارەدێی شیلادزێ، تائێستا 47 هاووڵاتی شەهیدبوون.
لەوبارەیەوە بیرهات سنجی ڕێکانی کە گەنجێکی خەڵکی شیلادزێ-یە، ئامارێکی وردی بە ژمارەو ناوی ئەو کەسانە ئامادە کردووە کە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا واتە لە ساڵی 1990 ەوە تا 2020 بەهۆی بۆردومانی تۆپ و فڕۆکە و لەشکرکێشیی زەمینیی سوپای تورکیاوە لە سنووری سیلادزێ شەهید بوون کە ژمارەیان 47 شەهیدن.
بیرهات ڕێکانی هەروەها دەڵێت: لەمیانی ئەو ئامارەوە دەردەکەوێت کە 111 گوندی ناوچەی ڕێکان و 26 گوندی ناوچەی نێروە و حەوت گوندی ناوچەی عەشیرەتی دۆسکیی سەروو بەهۆی هێرش و پەلامار و لەشکرکێشیی تورکیاوە چۆڵکراون و هێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە و دەشڵێت: تائێستا حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستێکی لێبڕاوانەیان دەرنەبڕیووە.
بەگوێرەی ئامارەکەش ئەم کەسانە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا شەهیدبوون:
دلاوەر تەحسین بەهادین، شوکری تیلی، تارق عارف، نەسرەدین محەمەد ساڵح، بەگیخان بەلو عه زیز، زێدان جوبرائیل، سینو عومەر عومەر، عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەها و زێڕو، نزا ساڵح تەتەرخان، ڕەشید ساڵح عومەر، ئیحسان قەهار فەتاح، تەتەر عەبدی، نوسرەت حەجی بەلو، فایەق جەلال جوندی، سەبری عومەر سەلیم، نوری ئەحمەد، شەریف محەمەد ئەمین،
عه لی محەمەد تاهیر، شەریف فەتحوڵڵا، وەهبی ئەحمەد حەمۆ، ئیدریس ڕەمەزان محەمەد ڕشید، سدقی ئیسلام، سیداد سدقی، جەگەر مستەفا، عەلی مستەفا، حەکیم سەعید، شەعبان سەعید، فاخیر تاهیر مستەفا، عیسمەت تەمەر، شه هید -تاهیر محەمەد، ڕەمەزان محەمەد، م جید محمد، نێروە سیتو، مەهدی زوبێر کەژو، ئازاد شاهین تەها، ئازاد مەجید سەیفۆ، وەحید عەبدولباقی، ڕێدار محەمەد تاهیر، زیاد حەجی زێڕۆ، بەختیار حەسەن نوح، حسێن ڕێکان، خەلیل ئیبراهیم عەبدوڵڵا، جەلالەدین نورەدین، ئەحمەد جەلالەدین نورەدین، موخلیس ئادەم، دیموقرات عومەر ئیسماعیل و ئازاد مەهدی.[1]