دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر پشتگیری خۆیان بۆ جەنگی حەفتانین دەربڕی و وتی، چۆن لە حەفتانین گەریلاکان 'گورزی لە دوژمن دەوەشێنن، ئێمەش دەبینە دەنگی ئەوان و لە دەڤەرێک کە بیریشی لێناکەنەوە لە هێزەکانی دوژمن و فاشیستەکان دەدەین، لە شار و ماڵەکانیاندا لەوان دەدەین.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکینەکانیان 23ی ئاب لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ لەدژی فاشیست و کارگەیەکی کۆمپانیایەکی دەرمانی ئاکەپە چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. کارگەکە و 3 ئۆتۆمبێڵی کۆمپانیاکە سووتێنراون و لە ئەنجامدا بە بەهای 100 ملیۆن لیرە زیانی بەرکەوت.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە 24ی ئاب یەکینەکەیان لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ 4 ئۆتپمبێڵی ئاکاپەیە و مەهەپەیان سووتاندووە، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی بەیکۆزی ئەستەنبوڵ دوو ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی کارسازێکی ئاکەپەیی سووتێنراون.
ژنانی تیشکی ڕۆژ هەروەها ڕایگەیاند، 25ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئەستەنبوڵ 4 ئۆتۆمبێڵی کەسێکیان سووتاندووە کە شەرەف و ناموسی خۆی بە ئاکەپە و مەهەپە فرۆشتووە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان چالاکیان بۆ یادکردنەوەی شەهید دەلیلا مەیاسەر و لەیلا ئاگری ئەنجامداوە و داوایان لە ژنان و گەنجان کرد کە چ لەناو ڕیزەکانی گەریلا و چ لە شارەکان لەناو بەرخۆداندا جێگای خۆیان بگرن.[1]