ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە 27ی ئاب کاتژمیر 22:10دا هێزەکانمان لە ناوچەی هاوێلی سێرت لەدژی وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا وێستگەکە بە تەواوی لەناوچوو.
27ی ئاب کاتژمیر 15:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی جیلۆی بچووکیان لە ناوچەی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە هیچ زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند.[1]