مەشکە مەشکەی گاوسی کابان لەبەر دەفسی
هێمن موکریانی شاعیر فەرمویەتی:
ئاهەنگی ژین و شادی بوو، بەیانی کە تێکەڵ دەبوو،
شمشاڵی من، خرمەی بازن، گرم و هۆرەی مەشکەی گاوس
مەشکە لە پێستی مەڕ و بزن و گۆلکە نێری دروست-خۆش دەکرا، مەشکەی گۆلکێ دوو هێندەی مەشکەی پێستی مەڕ و بزنە و زۆریش ماست و ئاو دەگرێت، ئینجا کەیبانوو لە هەردوو لاوە دەیهەژاند و کەرە و دۆیەکی باشی لێ بەرهەم دەهات، ئه و کەیبانووەی مەشکەی بزن و مەڕ بهەژێنێت و دواتر مەشکەی گاوسی پێ بدرێت زۆر قورس و گرانە لەلای و ووردە ئاهەنگی دواوەی لەگەڵ خرمەی بازنە و گرم و هۆرەی مەشکەکەی تێکەڵ دەبێت، ئەمەش بۆ خۆشی و گاڵتە و گەپەوە بووە بەئیدیۆم و دەوترێتەوە(مەشکە مەشکەی گاوسی کابان لەبەری دەفسی).[1]