لکی 5ی پارتی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا
باکووری کوردستان
-
گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی
کۆبانێکۆبانێ دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.
[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی
هەدەپەهەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.
[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: 723 کەسی دیکە لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 23ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- گوتەبیژی تەندروستی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستا سلێمانی لەرووی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە
کۆرۆناکۆرۆنا مەترسیدارە، ئێستا 218 تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستی 40 تووشبووشیان ناجێگیرە.
[4]
- محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەکەیاندا رایگەیاند، دەسەڵات ئێستا لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە و وتی:دەبێت بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن دروست بکەین.
[2]
- پۆلیسی
هەولێرهەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەیێنێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە چەکەوە هێرشی کردبووەسەر دەرمانخانەیەکی هەولێر و لە کارمەندێکی دابوو.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵای عێراقی نەسووتاندووە و ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، هی ساڵانێک بەر لە ئێستایە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ کەمپی عەین عیسا و گوندەکان و رێگای ئێم 4ی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا منداڵێکی 13 ساڵ بە ناوی حاتم حازم محەمەد بریندار بوو و قاچی پەڕی. محەمەد حاتم بۆ نەخۆشخانە رەوانەکرا، بەڵام نەتوانرا رزگار بکرێت.
[2]
تورک، عەین عیسای تۆپباران کرد و منداڵێکی 13 ساڵەیان کوشت
- رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی
عەفرینعەفرین – سوریا رایگەیاند، بە پێی زانیاریەکان چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورک بەرهەمی زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی عەکاش داود دزیوە لە گوندی بێکێی ناوچەی بلبل. بەپێی هەمان سەرچاوە بەرهەمی زیاتر لە 90 داری زەیتوون دزراون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەوادارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە بەغدا هێرشیان کردەسەر لکی 5ی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و بیناکەیان سووتاند و
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستانیشیان سووتاند. ئەم کردارەی عەرەبەکان لە بەغدا ناڕەزاییی زۆری کوردستانییانی لێکەوتەوە.
[1]
- ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی
مستەفا کازمیمستەفا کازمی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی عێراق بەگشتیی و هێرشی سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان بەتایبەتی. کۆبوونەوەکە سەرکۆنەی هێرشەکە و سووتانی ئاڵای کوردستان دەکات.
[3]
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی پارێزگای زۆنگوڵداکی لە کەناراوەکانی دەریای رەش کرد و گوتارێکی لەبارەی ئەو کەشتییانەی تورکیا پێشکێشکرد، کە لە دەریاکاندا بەدوای گازی سرووشتیدا دەگەڕێن. ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی: درێژە دەدەین بە گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن لە دەریای رەش و دەریای سپیدا. دوای ئەو بڕەی رامانگەیاند، 85 ملیار مەترسێجای دیکە گازی سرووشتیمان دۆزییەوە. بەو بڕەی کە لە بیری تونا 1 دەریدەهێنین، 405 ملیار مەترسێجا گازی سرووشتییە.
[3]
- تومەنی ئێرانی داڕمانێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی ئاستی 32 هەزار و 200 تومەنی تێپەڕاند، ئەوەش دەبێتە پێوانەیەکی نوێی دابەزینی تومەن.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان