سەرباری لەبن باری قورسترە.
کاتێک ووڵاغ باردەکرێت، بە نمونە بارەدارێکه، ئه و بارەدارە توند شەتەک دەدرێت لەسەرپشتی ووڵاغەکە، ئینجا دوای ئه و بارە تورەگەیەک یان هەندێک گژوگیا یان کاردو و کەنگر دەخرێتە سەر بارەدارەکە بەوە دەگوترێت(سەربار)لە بنچینەدا دەبێت سەربار لەبن بار سوکتر بێت، هەندێک جار بەداکەوتەیی(واقع) ئەوە دەبینرێت کە پیاوێک دوو تەنەکە گەنمی بارکردووە لە گوێدرێژەکەیی و خۆیشی سواری سەر پشتی بووە، خۆی کەسەربارەکەیە قورسترە لەبارە سەرەکیەکەی کە دوو تەنەکە گەنمە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ کارێک کە پاشەکیەکەی قورستر بێت لە پێشەکیەکەی بۆنمونە لە ئێستادا کە خانویەک دەکەیت پەیکەری خانووەکە کەمتری تێ دەچێت وەک لە دانانی ناوماڵ و تیف تیفەی بیناکە، یان کەسێک بیەوێت قسە لەسەر نزیکترین کەسی خۆی بکات باوک، برا، خوشک، خێزان، تاد، یان کەسێک بیەوێت کارێک بۆ کەسێک ئەنجام بدات و لەوکارەداهەست بکات بەکۆمەڵێک هۆکار کە دەبنە مایە قەرزاربوونەوەی یان پەشیمانبوونەوەی بۆ ئه و جۆروشێوازانە دەوترێت کورە کاکە ئه و کارەی مەکە چونکە(سەرباری لەبن باری قورسترە).[1]