بەڕێزان: بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی #کەرکووک#
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکەبەیەکەی ستاف و کارمەند و میدیاکارانی کەناڵەکەتان دەکەم و هیواخوازم لەسەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامدا بن.
کەناڵی ئاسمانی کەرکووک لەماوەی کارکردنی خۆیدا وەک کەناڵی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بەهەموو لایەک بکات و مینبەری ڕاستەقینەی هەموو کەرکووکییەکان بێت.
ئاواتەخوازم ساڵی تازەو ساڵیادی کەناڵەکەتان دەرفەتێکی تر بێ بۆ خزمەتکردنی زیاترو پێشخستنی تواناکانتان بە پێشکەشکردنی بەرهەمی زیاترو باشتر.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک لەسەرجەم کەرکووکییەکان پیرۆز دەکەم.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#03-09-2020#