بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی لیوا ئەنوەر عەزیز باوە
هەواڵی کۆچی دوایی، لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، تێکۆشەری دێرین و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی #هەولێر#، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی کردم.
لەم ماتەمە گەورەیەشدا پرسه و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمتانم.
جێگای لیوا ئەنوەر بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبووریی هەموولایەک بدات.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران