ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەرانی تورک ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
29ی ئاب سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نێوان ناوچەی هەڤسەری جودی و دەربەندی وارێ کە سەر بە هەرێمی شاخی جودین لە شرنەخ، دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردووە. هێزەکانمان کە لە ناوچەکە چاودێری جموجوڵی دوژمن دەکەن، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا کاوە و شەهید ڕزگار گەڤەردا، لە 30ی ئاب بە چالاکیەک لە هێزەکانی دوژمنیاندا. لەو چالاکیەدا کە لە نزیکەوە لە دوژمن درا، ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان پشتڕاست نەکرایەوە.
دوای چالاکیەکە سوپای دەوڵەتی تورک لە کاتژمێر 19:30 خولەک بە هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی، سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.
دوای توپبارانی سوپای دەوڵەتی تورک کە دوای چالاکیەکە دەستی پێکرد، لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
31ی ئاب لە کاتژمێر 21:40 خولەک هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی کاتوسولیی سەر بە دەڤەری بەکتوریا جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا هێندەی پشتڕاست کرایەوە، سەربازێک سزادرا.
هەمان ڕۆژ سەنگەرێکی داگیرکەران لە هەمان گرد، بە ئامانج گیرا. لەو چالاکیەدا کوە بە توندی لە سەنگەرەکانی دوژمندرا، سەنگەرێک بە تەواوەتی خاپور کرا. لەو چالاکیەشدا ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانی دوژمن پشتڕاست نەکرایەوە.
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن، لەم چوارچێوەیەدا؛
31ی ئاب کاتژمێر 13:30خولەک گردی سووری هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر 14:00 دەڤەری وەرخەلێ بوردومان کران.
31ی ئاب لە کاتژمێر 14:20 و 15:00 دەڤەری کارکەری سەر بە هەرێمی زاپ و هەرێمی ساجا بوردومان کران.
هەروەها هەمان ڕۆژ واتە لە 31ی ئاب لە کاتژمێر 09:30 خولەک سوپای دەوڵەتی تورک بە ئۆبوس و هاوەن دۆڵی ڕەشمێ و شەهید دەلیلای سەر بە هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد. ئەو ئاگرەش کە بە هۆی تۆپبارانەکانەوە کەوتووەتەوە، لە ناوچەکە بەردەوامە.[1]