کەلاکی تۆپیوە گۆشتی لێ بکەوە
کەڵاک، کەڵەشی مەڕوماڵات، ڕەشەوڵاغ، گا و مانگا وکەرەکێوی و مامز و تاد دوای سەربڕین یان مردن و ڕاوکردنیان ئه و کەڵەشەی دەمێنێتەوە دەبێتە کەلاک و تا شیبوونەوەی بەسەربێت و گەنیو وبۆن ناخۆش بن دەبنە کەڵاکی تۆپیوو، ئینجا گۆشتکردنەوە لە کەلاکی تۆپیوو کراوە بەئیدیۆم و گوزارشتی ماڵێکی بێ خاوەن دێت کە بتەوێت لە مشان و بێ بەرامبەر شتی لێ ببەیت دەوترێت(کەلاکی تۆپیوە گۆشتی لێ بکەوە).[1]